پیاوه ناسراوه‌كه‌ى حكوومه‌تى تاران ئێسته له یه‌مه‌نه و بۆ هاوكارى كردنى زیاترى حوسییه‌كانى ئه‌و وڵاته ماوه‌یه‌ك له‌وێ به‌نهێنى ده‌مێنێته‌وه، له به‌رانبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا 15 ملیۆن دۆلارى ئه‌مریكى دەدات بەو كەسەی زانیاری دەدات لە بارەی شوێنى ئه‌و بەرپرسه‌ى سوپای پاسدارن.
زۆرترین چه‌كى قه‌ده‌غه كراوى به‌كارهێناوه
پێگه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ گرتنى تیرۆرستان سه‌ر به وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر تویتێكى كردووه و ڕاى گه‌یاندووه، وڵاتەكەیان 15 ملیۆن دۆلار پاداشت دەداتە ئەو كەسەی زانیاری لە بارەی بەرپرسێكی سوپای پاسدارانەوە پێ بدات، كە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی چەندان تاوانى جه‌نگ و كوشتنى هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى به چه‌كى قه‌ده‌غه كرا‌و.
"عەبدوڕەزا شەهلاى" ناوى ئه‌و ئەفسەره پله باڵایه‌ى تارانه، كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا داوا كراوه و لە سوپای پاسدارانی ئێران ڕۆڵ و پله‌یه‌كى گه‌وه‌رى هه‌یه، شەهلاى لەلایەن ئەمه‌ریكاوه بەوە تۆمەتبارە كە بەرپرسە لە چەندان كردەوەى تیرۆرستى، وەك دەست هەبوون لە كوشتنی چەندان سەربازی وڵاتەكەیان لەگەڵ هەوڵدان بۆ تیرۆركردنی عادل جوبەیر وەزیری دەرەوەی سعوودییە، هاوكات تۆمەتبارە بەوەی حووسیەكانی لە یەمەن پڕچەك كردووە و كردەوەی سەربازی زۆر لە كەنداو ئەنجامداوە، جگه له‌مانه زۆرترین چه‌كى قه‌ده‌غه كراوى به‌كارهێناوه.
ئه‌مه‌ریكا جگه له خه‌ڵاته‌كه وێنەیەكی "عەبدوڕەزا شەهلاى" بڵاو كردووه‌تەوە، نوسیوویه‌تى، "كەسێكە مەترسی هەیە لەسەر ئاسایشی ئەمه‌ریكا، ماوه‌یه‌كه به‌نهێنى به به‌له‌مى بچووك چه‌ندان چه‌كى مه‌ترسى بۆ ناوچه‌كه گواستووه‌ته‌وه".