بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینى شه‌شى كانوونى یه‌كه‌م، نوێنه‌رانى هه‌رسێ وڵاتى ئه‌وروپا فڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا، لە ڤیەننا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى ئێران كۆببنه‌وه و چه‌ندان بابه‌تى گرنگ تاوتوێ بكه‌ن.
به‌پێى زانیارییه‌كانى له میدیا عه‌ره‌بییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌و سێ وڵاته ئه‌وروپییه له‌گه‌ڵ ئێران كۆده‌بنه‌وه لە بارەی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەی نێوانیان كە ئەمه‌ریكا پاشەكشەی لێ كردووە، به‌وهۆیه‌وه داوا لە ئێران دەكەن پاشەكشە لە ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەی نێوانیان نەكات.
جۆره مووشه‌كێكى دروست كردووه توانى هه‌ڵگرتنى كڵاوه‌ى ئه‌تۆمیی هه‌یه
به‌هۆكارى ئه‌وه‌ى ئێران پێشتر لە دژی كشانەوەی ئەمه‌ریكا و سزا ئابوورییەكانی سەری، چەند هەنگاوێك دوور كەوتهوه و كار بۆ دروستكردنی چەكی ئەتۆم دەكات ئێسته.
له‌لایه‌كى تره‌وه له كۆ بوونه‌وه‌كه‌یان بڕیارە باس لە درێژەدانی ئێران بە پەرەپێدانی موشەكی بایلیستی بكەن كە لە توانایاندا هەیە كڵاوەی ئەتۆمی لە خۆ بگرێت، لە بەرانبەردا ئێران ڕەتی كردووه‌ته‌وه سازش لەسه‌ر موشەكی بایلستی بكات.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ئێواره‌ى دوێنێ، هه‌ریه‌كه له ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا و به‌ریتانیا په‌یامێكى ناڕه‌زایى به ڕێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دا و له نامه‌كه‌دا ئێرانیان به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه جۆره مووشه‌كێكى دروست كردووه توانى هه‌ڵگرتنى كڵاوه‌ى ئه‌تۆمیی هه‌یه، یه‌كێك له‌و مووشه‌كانه‌یش كه ئاماژه‌ى بۆ كراوه، له لایه‌ن ئێرانه‌وه به "شه‌هاب3" ناسراوه.
ئه‌و سێ وڵاته ئه‌وروپییه داوایان له سكرتێرى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه، ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له‌م كاره‌ى
ئێران ئاگادار بكاته‌وه و گوشار دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ى چالاكییه مووشهكییهكانى بوه‌ستێنێ، چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێككه‌وتنه ناگونجێت كه ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانى زلهێز له ساڵى 2015 ئه‌نجامى داوه.