له نوێترین فه‌توایدا یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت كه شۆفێری ئافره‌ت دروست نییه نه‌فه‌ری پیاو هه‌ڵبگرێت، به‌ڵام ده‌رچوونی ئافره‌ت له‌گەڵ مه‌حره‌می خۆیدا له‌هه‌ر كات و شوێنێك بێت دروسته.
پێویسته ئافره‌ته‌كه له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كه سه‌رنه‌كه‌وێت
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له فه‌تواكه‌یدا كه به ژماره 1022 كه له ڕۆژى چوارشه‌م چوارى كانوونى یه‌كه‌م ده‌رچووه ڕای گه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له نه‌فسی خۆی دڵنیابوو له پشته‌وه‌ی تاكسی سه‌ربكه‌وێت، هه‌ر كاتێك ئافره‌ته‌كه یان شۆفێره‌كه یان هه‌ردوولا كه‌وتنه داوی گوناهوتاوان و كاری ناشه‌رعی، پێویسته ئافره‌ته‌كه له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كه سه‌رنه‌كه‌وێت و دابه‌زێت، یان شۆفێره‌كه داوای دابه‌زینی لێ بكات.
یه‌كێتی زانایان ڕوونى كردووه‌ته‌وه كه له‌وه‌ش پێویسته ئافره‌ت به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ شۆفێری نامه‌حره‌م بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار و دوور له ئاوه‌دانی ده‌رنه‌چێت، بۆیه ئه‌و پاره‌یه حه‌ڵاڵه ئه‌گه‌ر نه‌كه‌وته ناو حه‌رام یان كاره‌كه‌ی به‌كارنه‌هێنا بۆ به‌دواكه‌وتنی كاری ناشه‌رعی.