ئەمڕۆ خۆپێشاندانی بەرفراوان لە چەند شارێكی عێراق بەتایبەت بەسڕە و بەغدا و زیقاڕ و نه‌جه‌ف و ئه‌نباڕ بەڕێوەچوو، خۆپیشاندەران له ژێر ناوى "هەینی ڕووخاندنى په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى كۆمار"، ده‌یانه‌وێت شكستى یه‌كجارى به حكوومه‌تى عێراق بهێنن و ده‌ستى دین و مه‌زهه‌بى و حزبى له به‌ڕوه‌بردنى وڵات دوورخه‌نه‌وه.
سەرۆكی نوێ حكوومه‌تى عێراق ده‌بێت له‌سه‌ر داوای گەل دابنرێت
عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەى عێراق هه‌ڵوێستی خۆی له‌و باره‌یه‌وه له په‌یامه‌كه‌یدا كه به‌شێوه‌یه‌كى ده‌ستنووس نوسراوه‌ته‌وه و مۆری نوسینگه‌ی تایبه‌تى سیستانیی پێوه‌یه و لە نوێژی هەینی مزگەوتێکی کەربەلا خوێنرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى شه‌شى كانوونى یه‌كه‌م، عه‌بدولمه‌هدی ئه‌لكه‌ربه‌لایی نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق له میانی گوتاری نوێژی هه‌ینیدا له‌شاری كه‌ربه‌لا له باره‌ی ڕه‌وشی عێراق چه‌ند خاڵێكى خستووه‌ته‌ڕوو:
1. پێویسته لە كاتی دیاركراودا بە بێ دەستوەردانی دەرەكی سەرۆكی نوێی حكوومەت دیاری بكرێت، ئێمه‌یش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دەستوەردان ناكەین لە دانانی سەرۆكی داهاتووی حكوومەت.
2. سەرۆكی نوێ حكوومه‌تى عێراق ده‌بێت له‌سه‌ر داوای گەل دابنرێت.
3. دەبێت چاكسازی گشتی ڕاستەقینە بكرێت و بەرژەوەندی وڵات بخرێته پێش بەرژەوەندی هەموو لایەكەوە.
4. ئیدانەی خوێنڕشتن ده‌كه‌ین و داوا لە خۆپێشاندەرانیش ده‌كه‌ین خۆیان لە هێرش كردنە سەر هێزە ته‌ناهییه‌كان و شوێنە گشتییەكان بە دوور بگرن و موڵك و ماڵی هاووڵاتییان و حكوومەت بپارێزن و كاری تێكدەرانە ئەنجام مەدەن.
5. به ووردى ئاگادارین كه كەسانی تێكدەر هێرشیان كردووه‌تە سەر هێزە ته‌ناهییه‌كان، بۆیه پێویسته خۆپێشاندەران خۆیان لە كاری تێكدەرانە بپارێزن.