ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ركۆنه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێسته نه‌یانتوانیوه سنوورێك بۆ گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی خۆپێشانده‌ران و ڕۆژنامه‌نووسانی عێراق دابنێن و به به‌رده‌وامیش پێشێلكارییه‌كان ڕووی له زیادبوونه‌وه.
ڕێكخراوی
ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی داوه، چالاكان و خۆپێشانده‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان له ته‌واوی عێراق ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵمه‌تی گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌بنه‌وه و زۆرترین پێشێلكارییان به‌رانبه‌ر ده‌كرێ، ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و ئازادی و دیموكراسییه، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه باوه‌ڕیان به مافه‌كانی مرۆڤ و خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه، كه‌چی شكستیان هێناوه له كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و پێشێلكارییانه و بگره ڕووی له فره‌وانبوونه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق شكستیان هێناوه له كۆنتڕۆڵكردنی پێشێلكارییه‌كان و فره‌وانتر بووه
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یاندووه‌كه هاتووه، ڕفاندنی وێنه‌گر "زه‌ید محه‌مه‌د خه‌فاجی ته‌مه‌ن 22 ساڵ" له هه‌فته‌ی ڕابردوو له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی له به‌غدا له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه، كه هه‌م ڕۆژنامه‌وان و چالاكێكی خۆپێشانده‌رانه، نیشانه‌ی پرسیاری له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و ئه‌وه‌ی له واقیع ڕوو ده‌دا دروست كردووه.
ئاماژه‌ی داوه، جیا له‌و حاڵه‌ته ده‌یانی تریش ڕفێنراون و ئه‌شكه‌نجه‌دراون و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه و كوژراون و ته‌رمه‌كانیان فڕێدراوه، له‌وه‌ته‌ی خۆپێشاندانه‌كان له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو ده‌ستی پێكردووه.