عادل جوبێر وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه و وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕای گه‌یاند، كه كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه و وڵاتانی ناوچه‌كه‌یش ناتوانن كاره دوژمنكارییه‌كانی تاران قبووڵ بكه‌ن.
ئه‌و قسانه‌ی
جوبێر له‌میانه‌ی كۆربه‌ندی "ڕۆما" هات كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی له پایته‌ختی ئیتاڵیا ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و له‌میانه‌ی وته‌یه‌كدا وه‌زیری ده‌وڵه‌تی سعوودیه بۆ كاروباری ده‌ره‌وه دووپاتی كرده‌وه، كه ئێران ده‌یه‌وێ وڵاتانی ناوچه‌كه هاوشێوه‌ی خۆی لێ بكات و به زه‌بر و توندوتیژی ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵكه‌كه‌یان ببنه‌وه، هاوكات له ڕووی ئابووری و سیاسییه‌وه‌یش ده‌یه‌وێ وڵاتانی ناوچه‌كه ببن به شوێنكه‌وته‌ی ئه‌وان.
ئامانجی تاران هه‌نارده‌كردنی شۆڕشی خومه‌ینی و جێگیركردنی سیسته‌می ویلایه‌تی فیقیه له وڵاتانی ناوچه‌كه
له به‌شێكی تری قسه‌كانی جوبێر گوتی، ئامانجی سه‌ره‌كی تاران هه‌نارده‌كردنی شۆڕشی خومه‌ینی و داڕشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری حكوومه‌ت و فه‌رمانڕه‌وایی وڵاتانی ناوچه‌كه له‌سه‌ر شێوازی ویلایه‌تی فیقهی، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن خه‌ڵك و حكوومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه به ته‌واوی ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌یشه وایكردووه هه‌مووان تاران وه‌ك هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر خۆیان ناوزه‌د بكه‌ن.
له‌باره‌ی دۆخی یه‌مه‌نه‌وه‌یش ئاماژه‌ی دا، ئێمه جه‌نگمان دژی حووسییه‌كان ده‌ست پێ نه‌كردووه، به‌ڵكوو ئه‌وان ده‌سپێشخه‌ربوون و جه‌نگیان به‌رپا كرد، ئێسته‌یش گرژییه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه و پێویستیشه هه‌مووان به حووسییه‌كانه‌وه‌یش ڕۆلیان له داهاتووی یه‌مه‌ن هه‌بێت.