ڕۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی له بابه‌تێكدا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه هێزه‌كانی توركیا و گرووپه توندڕۆكانی هاوپه‌یمانیان كرده‌ی جه‌نگ و تاڵانی له سه‌رێكانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، خه‌ڵك ده‌كوژن و نامه‌یش بۆ كه‌سوكاریان ده‌نێرن، كه بچن ته‌رمی كه‌سه‌كانیان ببه‌نه‌وه.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، ژنێكی كوردی ته‌مه‌ن 65 ساڵ كه ئێسته ئاواره‌ی شاری قامیشلۆ بووه وێنه‌ی كوڕه‌كه‌ی به كوژراوی پێشانی نێردراوی ڕۆژنامه‌كه داوه و ده‌ڵێ، كوڕه‌كه‌میان شه‌هیدكردووه و دواتر سوكایه‌تییان به ته‌رمه‌كه‌ی كرد و له ڕێی مۆبایلی كوڕه‌كه‌یشم وێنه‌ی ته‌رمه‌كه‌یان بۆمان ڕه‌وانه كردووه و نووسیویانه وه‌رن ته‌رمه‌كه‌ی ببه‌نه‌وه، ئه‌مه كاری وه‌حش و دڕنده‌یه نه‌ك مرۆڤ.
كوڕه‌كه‌ی ئه‌و ژنه چه‌كدار نییه و سێ ڕۆژ به‌ر له گرتن و كوشتنی به هاوڕێیه‌تی دوو كه‌سی تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌رێكانی بۆ ئه‌وه‌ی بچنه‌وه ماڵه‌كانیان و هه‌ندێ له كه‌لوپه‌له‌كانیان بهێنن، به تایبه‌ت جلوبه‌رگی منداڵه‌كانی، چونكه زستان نزیكبووه‌ته‌وه و سه‌رما و باران له ناوچه‌كه ده‌ست پێ ده‌كات، به‌ڵام له‌لایه‌ن گرووپه توندڕۆكانی هاوپه‌یمانی توركیا گیراون و هه‌رسێكیان شه‌هیدكردوون.
كورد ده‌كوژن و به مۆبایلی كوژراوه‌كان وێنه‌ی ته‌رمه‌كان بۆ كه‌سوكاریان ده‌نێرن
له‌لایه‌كی تره‌وه، به گوێره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی خودی چه‌كدارانی سه‌ر به توركیا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، له سه‌رێكانێ و گرێسپی خه‌ریكی تاڵانكردنی ماڵی كوردن و هه‌موو كه‌لوپه‌لێكی ناو ماڵه‌كان ده‌دزن و دواتریش خانووه‌كانیان به‌سه‌ر یه‌كدا ده‌ڕووخێنن.
موسته‌فا زه‌عیم بازرگانێكی خه‌ڵكی سه‌رێكانێیه و به ناوبانگه له شاره‌كه، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆری دووكانی فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی هه‌یه، له‌گه‌ڵ كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی كه‌لوپه‌ل كه له ڕێی بازرگانییه‌وه له سه‌رێكانی به‌سه‌ر بریكاره‌كانی دابه‌ش كردووه، چه‌ندان خانووشی له شاره‌كه هه‌بووه، به‌ڵام وه‌كخۆی ده‌ڵێ، ئه‌مانه هه‌مووی بوونه‌ته ڕابردوو و ئێسته هیچ شتێكی نه‌ماوه و چه‌كداره‌كان هه‌موو شتێكیان برد و سه‌رجه‌م خانوو و دووكانه‌كانیشیان وێران كردووم.