ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق فه‌رمانی گرتنی بۆ نه‌وفه‌ل عاكوب پارێزگاری پێشووی مووسڵ ده‌ركرد، به تۆمه‌تی به هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و فه‌رمانه‌كه‌یش به پشتبه‌ستن به ماده‌ی 340ی یاسای سزاكانی عێراق ده‌ركراوه.
فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی
عێراق ئاشكرای كرد، دوای لێكۆڵینه‌وه و ساغبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ی گشتی له‌لایه‌ن پارێزگاری پێشووه‌وه، دۆسیه‌كه‌مان ئاراسته‌ی دادگا كرد و ئه‌وانیش فه‌رمانی گرتنیان بۆ ده‌ركردووه.
پاره‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێی سه‌ره‌كی مووسڵ - به‌غدای به‌هه‌ده‌ر داوه
دۆسیه‌كه بریتییه له به هه‌ده‌ردانی 500 ملیۆن دیناری عێراق، كه به‌شێوه‌ی به‌ش به‌ش خه‌رجكراوه، به ئامانجی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێی نێوده‌وڵه‌تی مووسڵ به‌غدا كه به گشتی پێنج ملیار و 200 ملیۆن دیناری عێراقی بۆ دانراوه و بڕیاره به پێنج قۆناغ جێبه‌جێ بكرێت.
جیا له‌وه‌یش پارێزگاری پێشوو فه‌رمانی به ڕاگری كۆلێژی مافی زانكۆی مووسڵ كردووه، كه كاری نایاسایی و دوور له ڕێسا و ڕێكاره‌كان ئه‌نجام بدات، هه‌موو ئه‌وانه‌یش ده‌چنه خانه‌ی تاوان به گوێره‌ی ماده‌ی 340ی یاسای سزادانی عێراق، بۆیه دادگا پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی وردبینی كردووه، فه‌رمانی گرتنی بۆ پارێزگاری پێشوو ده‌ركردووه.