ڕۆژنامه‌ی Handelsblattی ئه‌ڵمانی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی گرنگی هاتنی ڕووسیا بۆ نێو هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" ڕوون ده‌كاته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه به هاتنی مۆسكۆ جیهان له ململانێكان ڕزگاری ده‌بێ و ئاشتی به ته‌واوی جێگیر ده‌بێت.
له ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌كه هاتووه، به هاتنی ڕووسیا بۆ نێو ناتۆ و بوون به ئه‌ندام له هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه، پرسی داماڵینی جیهان له چه‌كی ئه‌تۆمی و گفتوگۆی نێوان مۆسكۆ و په‌كین له‌گه‌ڵ واشنتن هه‌نگاوی مه‌زن ده‌هاوێژێت و له‌جیاتی په‌نا بۆ جه‌نگی سارد و ئابووری ببرێ، ئیتر گرفته‌كان وه‌ك هاوپه‌یمان له نێو خۆیان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
له به‌شێكی تری
ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه پێویسته دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به فه‌رمی داوا له مۆسكۆ بكات تا ببنه ئه‌ندام له ناتۆ و ده‌سبه‌رداری قووڵكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان ببێت.
به ئه‌ندامبوونی ڕووسیا له ناتۆ ئه‌وروپا له ململانێكانی نێوان مۆسكۆ و واشنتن ڕزگاری ده‌بێت
ئاماژه‌ی داوه، گرتنه‌به‌ری ئه‌و هه‌نگاوه هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی پێوه‌ندییه‌كانه له نێوان وڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات، جیا له‌وه‌یش سنووری ناتۆ له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی تێپه‌ڕ ده‌بێ و له لشبۆنه‌ی پایته‌ختی پرتوگاله‌وه بۆ شاری فلادیڤۆستۆكی ڕووسیا درێژ ده‌بێته‌وه.
جیا له‌وانه‌یش هاوسه‌نگی له نێوان جه‌مسه‌ره‌كانی هێز دروست ده‌بێ و چیتر ئاسایشی جیهان له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وام نابێ، له هه‌موویشی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌وروپا به ته‌واوی له ململانێكانی نێوان مۆسكۆ و واشنتن ڕزگاری ده‌بێ و بێ گرفت ده‌توانێ هه‌نگاوی مه‌زنتر بۆ پێشه‌وه بنێت.