ئه‌مڕۆ هه‌ینی ته‌قه و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه له بنكه‌یه‌كی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا له ویلایه‌تی فلۆریدای باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه ڕووی دا و به‌و هۆیه‌وه دوو كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی تریش برینداربوون.
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه، كه ڕووداوه‌كه له بنكه‌ی بنساكولای ئاسمانی بووه، كه یه‌كێكه له بنكه سه‌ربازییه‌كانی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا و ژماره‌یه‌كی زۆر هێزی ئاسمانی و فڕۆكه‌ی جه‌نگی له‌و بنكه‌یه بوونیان هه‌یه.
په‌ڕه‌ی فه‌رمی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕاگه‌یه‌نراوێكی داناوه و نووسیویه‌تی، كه توانیویانه ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی بنكه سه‌ربازییه‌كه به ته‌واوی كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، كه به گوێره‌ی زانیاری و لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان چه‌كدارێك له نێو بنكه‌كه بوونی هه‌یه و ته‌قه له سه‌ربازان ده‌كات.
له كۆتایی
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ئاماژه‌ی داوه، كه لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه و دوای ده‌سكه‌وتنی زانیاری وردتر و ده‌ركه‌وتنی هۆكاره‌كانی ته‌قه‌كردنه‌كه، به فه‌رمی بۆ ڕای گشتی سه‌رجه‌م ورده‌كارییه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
دوو كه‌س كوژراون و چه‌ند كه‌سێكی تریش برینداربوون
تا ئێسته ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه كه ڕووداوه‌كه كێشه‌یه‌كی ئاساییه و له‌لایه‌ن خودی سه‌ربازانی ناو بنكه‌كه ئه‌نجام دراوه، یان كرده‌یه‌كی تیرۆریستییه و كه‌سێك توانیویه‌تی دزه بكاته ناو بنكه‌كه، چونكه له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، چه‌كدارێك له نێو بنكه‌كه بوونی هه‌یه و ته‌قه له سه‌ربازان ده‌كات.
هه‌فته‌ی پێشوویش به هه‌مانشێوه سه‌ربازێك له بنكه‌یه‌كی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا ته‌قه‌ی له سه‌ربازانی تر كرد و به‌وهۆیه‌وه كه‌سێكی كوشت و دووانی تریشی بریندار كرد.