نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی پۆستێكی په‌ڕه‌یه‌كی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه، كه به‌ناوی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بوونی هه‌یه، به به‌رپاكردنی هه‌ڵمه‌تی ناڕه‌وا بۆ سه‌ر كه‌سیتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان تۆمه‌تباریان ده‌كات.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هاتووه، له دوێنێوه چه‌ند سایت و پێگه‌یه‌كی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی هێرشێكی ناڕه‌وا ده‌كه‌نه سه‌ر كه‌سێتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و پۆستێكی دروستكراوی هه‌ژمارێكی نافه‌رمی له ئینستاگرام كراوه‌ته كه‌ره‌سته و ئامرازی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ناڕه‌وایه.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، هه‌ر كه‌س له نزیكه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان بناسێت له‌وه تێ ده‌گات، كه ئه‌مجۆره وتانه دووره له ئاكار و بیركردنه‌وه‌ی ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ئێمه له‌وه تێده‌گه‌ین ئامرازه‌كانی پشت ئه‌و هه‌ڵمه‌ته پێوه‌ندی به نزیكبوونه‌وه و هاتنی پرۆژه‌ی یاسای چاكسازییه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، هاوكات پێوه‌نداریشه به نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
پرۆژه یاسای چاكسازی و كۆنگره‌ی یه‌كێتی هۆكارن بۆ هێرشكردنه سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان
هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، كه به هه‌موو لایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نن، سه‌رۆكی په‌رله‌مان خاوه‌نی دوو په‌ڕه‌ی فه‌رمییه له تۆڕی تویته‌ر و فه‌یسبووك، كه ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، به مافی ڕه‌وای خۆمانی ده‌زانین له مه‌ودوا ڕێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر ئه‌و سایت و پێگانه‌ی سۆشیال میدیا بگرینه‌به‌ر.