سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرا به ده‌ستكێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناڕه‌زایی و خۆپێشاندانه‌كان كۆتاییان پێ بێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دوای نوێژی هه‌ینی، جارێكی تر به فره‌وانی خۆپێشانده‌ران ڕوویان له گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا كرده‌وه و سه‌رچاوه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه 100 هه‌زار كه‌س به‌شداری خۆپێشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆن.
میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، پاش ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی نوێژی هه‌ینیان ته‌واوكرد و دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ خۆپێشانده‌ران پۆل پۆل و به لێشاو ڕوویان له گۆڕه‌پانی ته‌حریری
به‌غدا كرده‌وه و ده‌ستیان به دروشم دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كرد و داوای گۆڕینی سیسته‌می سیاسی و دادگاییكردنی گه‌نده‌ڵكاران ده‌كرد.
دروشمی سه‌ره‌كی خۆپێشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌وه بوو، كه خۆپێشانده‌ران ئیراده‌ی خۆیان ڕاده‌ستی هیچ لایه‌ك ناكه‌ن و شوێن ڕێنماییه‌كانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق عه‌لی سیستانی ده‌كه‌ون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له كه‌ربه‌لا و بابل و دیوانییه و ناسڕییه و كوتیش خۆپێشاندان به فره‌وانی ده‌ستیان پێ كردووه‌ته‌وه و به‌رده‌وامیان هه‌یه.
خۆپێشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له كاتێكدایه كه شه‌وی ڕابردوو كه‌سانی نه‌ناس به چه‌قۆ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ژماره‌یه‌ك خۆپێشانده‌ر له نێو گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا و زامداریان كردن، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای خۆی هێناوه و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤیش هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه حكوومه‌ت به ته‌واوی شكستی هێناوه له ڕێگریكردن له دروستبوونی توندوتیژی و یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌نجامدانی توندوتیژی دژ به خۆپێشانده‌ران.