دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هێرشی داگیركاری توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، له باشوورهوهیش میلیشیاكانی نزیك له ئێران هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ناوچه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌یش ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه له جه‌نگێكی بێده‌نگ و شاراوه‌یه بێ ئه‌وه‌ی كه‌س هه‌ستی پێ بكات.
كۆماری ئیسلامی ئێران له 2013 به ئامانجی پشتیوانی له ڕژێمی ئه‌سه‌د هێزه میلیشیاكانی خۆی ڕه‌وانه‌ی سووریا كرد و تا ئێسته‌یش به به‌رده‌وامی خه‌ڵك بۆ ڕیزی میلیشیاكانی ڕه‌وانه ده‌كات، به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كانیش ناردنی میلیشیاكانی نزیك له ئێران بۆ سووریا و پشتیوانیكردن له حكوومه‌تی ئه‌سه‌د یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له حوكم، چونكه له زۆرترین شه‌ڕه‌كانی نێوان ئه‌سه‌د و ئۆپۆزسیۆنی سووریا، میلیشیاكانی ئێران ڕۆڵی كاریگه‌رییان بینیوه و به‌سه‌ر زۆرێك له ناوچه‌كان زاڵبوون.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئێران جیا له‌وه‌ی له ڕووكه‌ش بۆ پشتیوانی ئه‌سه‌د ده‌خوێنرێته‌وه، به‌ڵام له واقیع جۆرێك له كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌كان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیجییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه له سووریا، كه خه‌ونی گه‌یشتنی به ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ئیسرائیلی هه‌یه له ڕێی عێراق و ئێرانه‌وه، ئێسته‌یش هه‌موو میلیشیاكانی له باشووری دێرزوور كۆكردووه‌ته‌وه، به ئامانجی پێشڕه‌ویكردن به‌ره‌و باكور و كۆنتڕۆڵكردنی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی پارێزگای
حه‌سه‌كه، كه به بڕوای تارانه‌وه ئه‌مه گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وتی شه‌ڕی سووریا ده‌بێت، ئه‌مه‌ریكا هه‌ر زوو به‌و هه‌ڵه ستراتیجیه‌ی خۆی زانی، بۆیه به په‌له هێزه‌كانی بۆ كێڵگه نه‌وتییه‌كان گه‌ڕانده‌وه.
ئێران میلیشیایی زیاتری ڕه‌وانه‌ی دێرزوور كردووه و ئه‌مه‌ریكاش به نیازه هێزی زیاتر ڕه‌وانه‌ی ڕۆژئاوا بكات
شاره‌زایان و سه‌رچاوه‌كان له‌و ناوچه‌یه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه جه‌نگێكی بێده‌نگ و شاراوه له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا له سووریا به‌رده‌وامی هه‌یه و له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوویش به ته‌واوی ئه‌و جه‌نگه چڕبووه‌ته‌وه و خه‌ریكه سه‌رده‌كێشێ بۆ جه‌نگێكی ئاشكرا، بێ ئه‌وه‌ی له ڕێی بریكاره‌كانه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رچاوه‌كان له سووریاوه ده‌ڵێن، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو هێز و چه‌كی زۆر له‌لایه‌ن تارانه‌وه له ڕێی عێراقه‌وه ئاودیوی سووریا كراون و ڕاده‌ستی میلیشیاكانی سه‌ر ئێران كراون، ئه‌وه‌ی بینراوه كه كاروانی چه‌ك و سه‌ربازه‌كان له 100 چه‌كدار و ده‌یان تانك و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی پێك دێن و تێكه‌ڵی میلیشیاكانی فاتمیون و زهینبیون ده‌بن له ناوچه جیا جیاكانی سووریا به گشتی و له باشووری دێرزوور و ئه‌لبوكه‌مال به تایبه‌تی.
هه‌رچه‌نده ئێسته دێرزوور له ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌سه‌د دایه، بۆیه میلیشیاكانی ئێران به ئاسایی له ناوچه‌كه هاتوچۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئامانجیان پێشڕه‌وی زیاتره بۆ باكوری دێرزوور كه پارێزگای حه‌سه‌كه دێ و له‌وێ چه‌ندان كێڵگه‌ی نه‌وتی گرنگ و ستراتیجی بوونیان هه‌یه، كه تاران به ته‌واوی خۆی بۆ دانووساندووه.
له‌گه‌ڵ زیادكردنی ژماره‌ی میلیشیاكانی ئێران له ناوچه‌كه، میدیاكان باس له‌وه‌یش ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ریكایش ده‌یه‌وێ هێزه‌كانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی زیاد بكات، هه‌رچه‌نده پلانی ناردنی 14 هه‌زار سه‌رباز ڕه‌تكرایه‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا پلانێكی له‌مشێوه‌یه‌ی هه‌یه، به‌ڵام نایه‌وێ به ئاشكرا و فه‌رمی ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات.
شاره‌زایان ده‌ڵێن، كۆكردنه‌وه‌ی هێزی زیاتر له‌لایه‌ن ئه‌و دوو لایه‌نه‌وه، به مانای نزیكبوونه‌وه له شه‌ڕی ئاشكرای هه‌ردوو وڵات له سووریا دێت، له‌سه‌ر ناوچه گرنگ و به پیته‌كان، كه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و دوو وڵاته‌یه له سورویا.
ئه‌و ململانێ و جه‌نگه شاراوه و بێده‌نگه‌ی تاران و واشنتن، به ته‌واوی ڕووسیای نیگه‌ران كردووه، بۆیه له جموجۆڵی لۆجستی و سیاسی چڕدایه، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه له هه‌ر جۆره شه‌ڕێك دوور بخاته‌وه، هه‌رچه‌نده ئێرانیش ترسی له‌و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه هه‌یه، چونكه ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان زۆرترین فڕۆكه‌ی جه‌نگیان له ناوچه‌كه هه‌یه، بۆیه دڵنیان له‌وه‌ی تووشی گه‌وره‌ترین زیان ده‌بن.
كرۆكی جه‌نگه شاراوه‌كه له‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستانه
دیمه‌شقیش به وردی دركی به‌و مه‌ترسییه كردووه، بۆیه له ڕۆژانی ڕابردوو حكوومه‌تی دیمه‌شق به توندی وه‌ڵامی واشنتنی دایه‌وه و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كێڵگه نه‌وتییه‌كانی سووریا موڵكی سوورییهكانن، نه‌ك هیچ وڵاتێكی تر تا داگیریان بكات و بیانوویش بۆ داگیركردنیان بهێنێته‌وه.
ڕووسیا له زووه‌وه پێشبینی ئه‌و دۆخه‌ی كردبوو، بۆیه دوای كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژئاوا به خێراییه‌كی زۆر پۆلیسی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له ته‌واوی ناوچه‌كه بڵاوه پێكرد، به‌ر له‌وه‌ی بگات به كێڵگه نه‌وتییه‌كان، ئه‌مه‌ریكا بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی خۆی دا، كه ئه‌مه‌یش پێشبینییه‌كانی مۆسكۆی پشتڕاست كرده‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا له ترسی گرتنی ناوچه‌كان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ناوه و به په‌له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كۆنتڕۆڵ كرده‌وه.