ژن و پیاوێكی هاوسه‌ری یه‌كتر له ویلایه‌تی مینیسوتای ئه‌مه‌ریكا دوای 68 ساڵ ژیانكردن به یه‌كه‌وه بێ جیابوونه‌وه و كێشه‌ی گه‌وره، له ژیانێكی پڕ له ئه‌وین و خۆشه‌ویستی، دواجار به جیاوازی یه‌ك ڕۆژ هه‌ردووكیان گیان له ده‌ست دا و كۆچی دوایییان كرد و چیرۆكی ئه‌و ژن و پیاوه‌یش ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له ئه‌مه‌ریكا دروست كردووه.
رۆبین و كورۆین جۆنسۆن 68 ساڵ به‌ر له ئێسته، دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری هاوسه‌رگیریان دا، له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره‌یش له شار ده‌ركه‌وتن و له كێڵگه‌یه‌كی كشتوكاڵی له ناوچه‌ی نورسلاند ده‌ستیان به ژیان كرد، ئه‌وان له‌و ماوه زۆره‌ی ژیانیان هه‌ر وه‌ك دوو جووتیار مانه‌وه و گه‌نم و پاقلهمهنییهكانیان ده‌چاند و منداڵیان هێنایه دنیا و ژیانێكی ساده، به‌ڵام پڕ له چالاكییان هه‌یه و خۆیشیان باوه‌ڕیان به ژیانهكهیان بوو، بۆیه زۆر ئاسووده‌بوون.
مردنیان بووه‌ته جێی باس و خواسی خه‌ڵك و میدیایی ئه‌مه‌ریكا
شه‌ش مانگ پێش ئێسته هه‌ردووكیان به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستیان بردرانه نه‌خۆشخانه و پشكنینی ته‌ندروستیان بۆ كرا و ده‌ركه‌وت كه رۆبین شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه و كۆرینیش دڵی كون بووه، ئه‌وان له ژیانی خۆیان تێربوون، بڕیاریان دا هیچ چاره‌سه‌رێك وه‌رنه‌گرن، بۆیه له 24ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێبمهر رۆبین له ته‌مه‌نی 87 ساڵی كۆچی دوایی كرد و كۆرینی ژنیشی ڕۆژێك دوای ئه‌وه له ته‌مه‌نی 88 ساڵی گیانی له ده‌ست دا.
ئه‌و
دوو هاوسه‌ره له ژیانیان بوونه دایك و باوكی حه‌وت منداڵ و ئێسته ئه‌و حه‌وت منداڵه هه‌ریه‌كه‌یان هاوسه‌رگیریان كردووه و 14 نه‌وه‌یان بۆ رۆبین و كورین هێناوه‌ته دنیاوه، هه‌موو ئه‌وه‌ی خواستیان له‌سه‌ری هه‌بوو له ژیان ئه‌نجامیان دا، بۆیه شادی ماڵئاواییان له ژیان كرد.
نزیكی ڕێككهوتی مه‌رگی هه‌ردووكیان ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له ئه‌مه‌ریكا دروست كردووه و هه‌مووان هۆكاره‌كه‌ی بۆ بوونی خۆشه‌ویستییه‌كی قووڵ و بێ‌سنوور له نێوان ئه‌و دوو هاوسه‌ره ده‌گه‌ڕێننه‌وه.