په‌رله‌مانتاران ره‌خنه‌یان له‌سه‌ر رۆتینی پرسیاركردن له حكوومه‌ت هه‌یه و پێیان وایه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان كاتێكی زۆری ده‌وێت، ئه‌مه‌ش به پاساو ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی له سۆشیال میدیاكانیان بڵاو بكه‌نه‌وه. به‌ڵام سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكی رای ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌وه "زیانی له رێڕه‌وی لێكۆڵینه‌وه ده‌دات".
بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی له‌سه‌ر دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتى له سۆشیال میدیا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان، خه‌ریكه ده‌بێته دیارده و پێشبڕكێ، ئه‌و دۆسییانه به‌شێكیان بێ ئه‌وه‌ى بدرێنه دادگا و رووبه‌ڕووی حكوومه‌ت بكرێنه‌وه، هه‌ر له‌وێ به‌كۆتا دێن، له‌م كاته‌شدا هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك نییه به‌دواداچوونی بۆ بكات.
شاره‌زایان: بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له سۆشیال میدیا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر رێكاری یاسایی ده‌بێت
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و دۆسییانه له سۆشیال میدیا كه هه‌ندێك كه‌س ده‌كه‌نه ئامانج و روون نییه به راستی گه‌نده‌ڵن یان نا، چونكه لێژنه یاخۆ دادگایه‌ك یه‌كلای نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌یشی دروست كردووه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتار په‌نا بباته به‌ر سۆشیال میدیا، ئه‌ی كێ گه‌نده‌ڵكار بداته دادگا؟ ئه‌مه له كاتێكدایه سه‌رۆكى په‌رله‌مانی كوردستان له دیمانه‌یه‌كی "وشه"دا ئاشكرای ده‌كات، په‌رله‌مانتارانی تا ئێسته 160 پرسیاریان ئاراسته‌ى حكوومه‌ت كردووه، به‌ڵام حكوومه‌ت ته‌نیا وه‌ڵامی 60 پرسیاری داوه‌ته‌وه.
تازه‌ترین دۆسیه كه ئاشنا عه‌بدوڵا و دابان محه‌مه‌د ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له فه‌یسبووكی خۆیان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمان بوو، تێیدا ئاماژه به چه‌ند ژماره‌یه‌ك ده‌ده‌ن كه گومانی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر هه‌یه. بۆیه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێكهێناوه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كه نزیك له كاتی راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنه كه ئه‌و ده‌زگایه تایبه‌ته به‌و بواره، به‌ڵام ره‌خنه‌باران كراون به‌وه‌ی ئاماره‌كانی توندوتیژی ساڵانه هه‌ڵده‌كشێن و ئه‌وانیش پاره‌یان به‌هه‌ده‌ر داوه.
لای خۆیه‌وه ده‌سته‌ى ده‌سپاكی كوردستان راپۆرتى خۆی له‌سه‌ر دۆسیه‌ى زیا پترۆس سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافی مرۆڤ ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان كردووه كه پێشتر لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مان به‌دواداچوونیان بۆی كردبوو، پاشانیش شیرین ئه‌مین سه‌رۆكى لیژنه‌ى ده‌سپاكی په‌رله‌مان، له فه‌یسبووكی خۆی به‌شێك له زانیارییه‌كانی بڵاو كردبووه‌وه.
شوان سابیر شاره‌زای یاسایی و چالاكی مه‌ده‌نی، به"وشه" ده‌ڵێ، بنه‌مایه‌كی یاسایی هه‌یه تا ئه‌و دۆسیانه له‌لایه‌ن دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه یه‌كلا نه‌كرێنه‌وه و بڕیاری كۆتایان بۆ ده‌رنه‌چێت، نابێ بڵاو بكرێنه‌وه، چونكه بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێڕه‌وی لێكۆڵینه‌وه دروست ده‌كات.
شوان پێی وایه ئه‌وانه‌ى په‌نا ده‌به‌نه به‌ر سۆشیال میدیا، زیاتر بۆ خۆده‌رخستنه. روونیشی كرده‌وه "په‌رله‌مانتار ده‌بێت به رێكاری په‌رله‌مانی رووبه‌ڕووی ئه‌و پرسانه ببێته‌وه نه‌ك بۆ خاتری په‌یداكردنی ناوبانگ، ئه‌گه‌ر چه‌سپا گه‌نده‌ڵییان كردووه، ئه‌وا با متمانه له‌و به‌رپرسه وه‌رگرنه‌وه و بیده‌نه دادگا".
"مه‌ترسی به‌رده‌وامی ئه‌و دۆخه له سووككردنی په‌رله‌ماندایه كه ئه‌و دامه‌زراوه‌یه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره، به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌س له په‌رله‌مانن، گوناهه له‌سه‌ر كورسیی په‌رله‌مان دابنیشن" شوان وا ده‌ڵێ.
به بۆچوونی ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكی، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیانه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر رێڕه‌وی لێكۆڵینه‌وه ده‌بێت. ئه‌و نموونه به دۆسییه‌یه‌ك دێنێته‌وه كه سێ ساڵ پێش ئێسته رووی داوه و "به‌هۆیه‌وه به‌رپرسه‌كه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات رای كردووه".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی بۆ "وشه" گوتی، "چه‌ند رۆژێكه راپۆرتى ده‌سته‌مان له‌سه‌ر دۆسیه‌ى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافی مرۆڤ داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان و تێبینیی خۆمان نووسیوه، چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی په‌رله‌مانین، چونكه هه‌ندێك خاڵ له دۆسیه‌كه‌دا هه‌ن به پێویستى ده‌زانین لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاتری لێ بكرێت".
له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ی دۆسیه‌كان له سۆشیال میدیا و یه‌كلا نه‌كردنه‌وه‌ی له دادگا، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكی داوا له په‌رله‌مانتاران ده‌كات له ده‌سته به‌ناوی خۆیان سكاڵا تۆمار بكه‌ن تا ده‌ستكه‌وته‌كه بۆ خۆیان بێت، به‌ڵام پێش كۆتاهاتنی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه بڵاوی نه‌كه‌نه‌وه.
دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دڵنیایی ده‌دات كه "ئه‌گه‌ر ده‌سته به‌دواداچوونی بۆ سكاڵاكان نه‌كرد، با له په‌رله‌مان متمانه‌مان لێ وه‌ربگرنه‌وه".
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان تێبینیی له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه هه‌یه كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه له سۆشیال میدیا ده‌خرێنه ڕوو، بۆیه بڕیاری ئه‌وه‌یان داوه هه‌ر په‌رله‌مانتارێك زانیارییه‌كان بڵاو بكاته‌وه، "پرسیاره‌كه‌ی ره‌وانه‌ى حكوومه‌ت ناكه‌ن".
ئاشنا عه‌بدوڵا ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى له‌گه‌ڵ دابان محه‌مه‌د كۆمه‌ڵێك زانیاری‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمان بڵاو كرده‌وه كه به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی تێدایه، بۆ "وشه" ئاماژه‌ى به‌وه دا، په‌نابردن بۆ سۆشیال میدیا پێوه‌ندی به خاوی پرۆسه‌ى پرسیاركردن و وه‌رگرتنه‌وه‌ى وه‌ڵام به رێڕه‌وی په‌رله‌مانی، هه‌یه.
زیاتر گوتی "پرۆسه‌یه‌كی خاوه و كاتێكی زۆری پێ ده‌چێ، زۆرجاریش وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ى وه‌ریده‌گرینه‌وه پێوه‌ندی به پرسیاره‌كه‌وه نییه، بۆیه چ له‌سه‌ر ئاستى تاك یان لیژنه‌كان، تێبینیمان له‌سه‌ر خاوی پرۆسه‌كه هه‌یه، وه‌ك په‌رله‌مانتار حه‌ز ده‌كه‌ین كارا بین، به‌ڵام ده‌بێ به‌ده‌مه‌وه‌هاتن هه‌بێت تا زۆرترین پرسیار بكه‌ین".
ئاشنا ئه‌وه‌ی ره‌ت كرده‌وه كه ئامانجیان خۆده‌رخستن بێت، به‌ڵكو بڵاوكردنه‌وه‌ی له سۆشیال میدیا به ناچاری ده‌زانێت "تا ئه‌ركی سه‌رشانی وه‌ك په‌رله‌مانتارێك جێبه‌جێ بكات".
دووپاتیشی ده‌كاته‌وه "مافی خۆته به خه‌ڵك بڵێی چیت بۆ كردووه، بۆیه زۆر ئاساییه په‌رله‌مانتار چالاكی و كاره‌كانی له سۆشیال میدیا بڵاو بكاته‌وه".
هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاو ده‌كرێنه‌وه، ئه‌ركی لیژنه‌ى مافی گشتییه له داواكاری گشتى به‌دواداچوونی بۆ بكات. "وشه" پێوه‌ندی به چه‌ندان دادوه‌ری داواكاری گشتى كرد، به‌ڵام قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نه‌كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ى سه‌رۆك یان راسپێردراوی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی میدیا ده‌سه‌ڵاتی قسه‌كردنیان هه‌یه.
"وشه" بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته پێوه‌ندی كرد به راسپێردراوی قسه‌كه‌ری داواكاری گشتى، دواجار گوتی "به ته‌له‌فۆن قسه ناكه‌م و ده‌بێت سه‌ردان بكه‌ن". په‌یامنێری "وشه" ئاماده‌یی سه‌ردانی پێشان دا، به‌ڵام ئه‌مجاره گوتی "ته‌نیا سه‌رۆكى داواكاری گشتى بۆی هه‌یه قسه بكات".
"وشه" پێوه‌ندی به سه‌رۆكى داواكاری گشتى كرد، به‌ڵام ژماره پێوه‌ندی پێوه ناكرێت و خراوه‌ته حاڵه‌تی فڕین.