به‌پێی ئاماره‌كانی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان، ڕێژه‌ی بێكاری له سلێمانی له سه‌رووی 20%ـه و سه‌رۆكی سه‌ندیكاكه ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، له سلێمانی هه‌لی كار زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه. ئه‌مه له كاتێكدایه وه‌زاره‌تی پلاندانان ده‌ڵێ "رێژه‌ی بێكاری له‌م پارێزگایه 12%یه".
به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه وه‌زاره‌تی پلاندانان، له ساڵی 2018دا ڕێژه‌ی بێكاری له هه‌رێمی كوردستان 9% بووه. له ساڵی 2017 ڕێژه‌كه له‌ناو ڕه‌گه‌زی مێدا 20.1% بووه و بێكاری له‌ناو ڕه‌گه‌زی نێر 8.1% بووه.
بێكاری له دهۆك و سلێمانی زۆرترین و له هه‌ولێر كه‌مترینه
ڕێژه‌ی بێكاری له ساڵی 2017 له هه‌ولێر كه‌متر بووه له هه‌ردوو پارێزگاكه‌ی تری هه‌رێمی كوردستان، به جۆرێك له‌و ساڵه‌دا ڕێژه‌ی بێكاری له پارێزگای هه‌ولێر 9.2% بووه، له پارێزگای سلێمانی 9.4٪ بووه، له پارێزگای دهۆكیش ڕێژه‌كه 13.8% بووه.
گۆهدار محه‌مه‌د به‌رپرسی به‌شی ئاماره‌كانی دانیشتووان و هێزی كار، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ڕێژه‌ی بێكاری له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو له هه‌رێمی كوردستاندا دابه‌زینی تۆمار كردووه. دووپاتیشی كرده‌وه "به‌هۆی دابه‌زینی ئه‌و ڕێژه‌یه، بارودۆخی هه‌لی كار و كاركردن زۆرباش بووه به‌راورد به‌و سێ ساڵه‌ی كه به‌هۆی دۆخه‌كه‌وه ڕێژه‌كه به‌رز بووه‌ته‌وه".
گۆهدار گوتی، به‌هۆی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه و باشبوونی ته‌نگژه‌كه و ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی كاری كۆمپانیاكان، جارێكی تر هه‌لی كار له كوردستان بوژاوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش وای كرد ڕێژه‌ی بێكاری كه‌م بێته‌وه. ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه "تا ئێسته ڕێژه‌ی بێكاری له هه‌رێم بۆ ساڵی 2019 نه‌خراوه‌ته ڕوو، به‌ڵام له دوو ساڵی ڕابردوو زۆر باشتر بووه".
به‌گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه حكوومییه، بێكاری له نێوان هه‌رسێ پارێزگای هه‌رێم، له دهۆك زۆرترینه، دواتر له سلێمانی و هه‌ولێر له پله‌ی سێیه‌مدایه، له هه‌لی كاریش هه‌ولێر له پێش دوو پارێزگاكه‌ی تره و به ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له پێش سلێمانییه.
لای خۆیه‌وه چالاك ڕه‌ئووف سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌لی كار پێوه‌سته به باری ئابووری ناوچه‌كه، تا ئێسته دۆخه‌كه نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی باش بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن كار و كۆمپانیا و بازرگان و كارگه‌كان هه‌لی كار بڕه‌خسێنن، به‌هۆی ئه‌وه‌وه ئێسته هه‌لی كار له پارێزگای سلێمانی زۆر خراپه، له ئاست ئه‌و هه‌موو دانیشتووان و گه‌نجه بێكاره نییه و جێی دڵخۆشی نییه.
ئه‌و پێی وایه، نه‌بوونی هه‌لی كار و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری له سنووره‌كه، به‌هۆی هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له براكانمان له ڕۆژهه‌ڵاته بۆ سنووری سلێمانی كه بۆ كاركردن دێنه ناوچه‌كه، ئه‌وه وای كردووه به نرخێكی كه‌متر له كرێكاری ناوخۆ كار بكه‌ن و هه‌لی كار بۆ گه‌نج و كرێكاری ناوخۆ كه‌م بێته‌وه، به جۆرێك ڕێژه‌ی بێكاری له پارێزگای سلێمانی به‌رز بێته‌وه بۆ ئاستێكی مه‌ترسیدار.
به‌پێی ئامارێك كه ئه‌و به‌رپرسه‌ی سه‌ندیكای كرێكاران خستیه‌ڕوو، له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا له سنووری پارێزگای سلێمانی، زیاتر له 500 كارگه‌ی بچووك له كار خراون و به‌هۆی له كاركه‌وتنی ئه‌و كارگانه كه زیاتر له 10 هه‌زار هه‌لی كاریان ڕه‌خساندبوو، ڕێژه‌ی بێكاری به‌رز بووه‌ته‌وه. دووپاتیشی كرده‌وه "تا ئێسته‌ش پلانێك نییه بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری و سلێمانی زۆرترین ڕێژه‌ی بێكاری تێدایه".
ڕۆژانه له سه‌ندیكای كرێكاران پێنج كه‌س به‌هۆی بێكاری ناوی خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن
"ته‌نیا له ساڵی 2019دا نزیكه‌ی هه‌زار كه‌سی بێكار ناوی خۆیان تۆمار كردووه و داوای كاریان كردووه له
سه‌ندیكا، هه‌روه‌ها له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ زیاتر له سێ هه‌زار كه‌سی بێكار له ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان تۆمار كردووه بۆ كار، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به ده‌یان هه‌زار گه‌نج بێكارن و خۆیان تۆمار نه‌كردووه" چالاك وای گوت.
له‌باره‌ی ڕێژه‌ی بێكاری له پارێزگای سلێمانی، ڕای گه‌یاند، به‌پێی ئاماره‌كانی حكوومه‌ت، ڕێژه‌ی بێكاری له سلێمانی 12%یه، به‌ڵام به‌پێی ئامار و زانیارییه‌كانی سه‌ندیكا، له سنووری پارێزگای سلێمانی ئێسته ڕێژه‌ی بێكاری له سه‌رووی 20%ـه، ئه‌وه‌ش ڕێژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره بۆ سنووره‌كه، ڕۆژانه‌یش سه‌رووی پێنج كه‌سی بێكار ناوی خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن.
وشه/ هۆشیار عه‌لی