ماسیى زرێبار ناوبانگی لاى گه‌شتیار و ئاره‌زوومه‌ندانی خواردنی ماسى زۆره، بۆیه ڕۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیار له هه‌رێمى كوردستان و به‌تایبه‌ت له سنووری پارێزگاى سلێمانییه‌وه سه‌ردانى ئێران ده‌كه‌ن بۆ خواردنی ماسیی زرێبار له مه‌ریوان.
سه‌یوان كه‌ریم له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ى زرێبار كارى برژاندنى ماسى ده‌كات، ئه‌و به"وشه"ى گوت كه له وه‌زرى زستان و باران، زۆرترین خواست له‌سه‌ر ماسى بر‌ژاو هه‌یه، به‌تایبه‌ت ڕۆژانى هه‌ینى به شه‌ش كه‌سه‌وه فریاى دابینكردنی خواستى هاووڵاتییان و گه‌شتیار ناكه‌وین.
سه‌یوان كه ماسی بر‌ژاو به خه‌ڵووز ده‌فرۆشێت، پیشه‌كه‌ی بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی بژێوی چه‌ند خێزان و به‌گوته‌ی خۆی "نرخی ماسی زۆر گونجاوه، بۆیه باشترین ماسى ده‌ده‌ینه ئه‌وانه‌ى سه‌ردانى ئێره ده‌كه‌ن".
زرێبار جیا له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه، له ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا شوێنی گرتووه و له ده‌یان چیرۆك و شیعردا ناوی هاتووه
ده‌ریاچه‌ى زرێبار ده‌كه‌وێته دووریى سێ كیلۆمه‌تر له شارى مه‌ریوان له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان و شوێنێكى گه‌شتیارییه و زۆرترین گه‌شتیار له هه‌رێمى كوردستان له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه سه‌ردانى ده‌كه‌ن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له مه‌رزى باشماخ نزیكه، بۆیه زۆرن ئه‌وانه‌ی له یه‌ك رۆژدا ده‌ڕۆن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه و مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان ته‌نیا خواردنی ماسییه.
سه‌یوان باس له‌وه‌ش ده‌كات، زۆرترین گه‌شتیار و ئه‌وانه‌ى سه‌ردانى ئێره ده‌كه‌ن، هاووڵاتى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاى سلێمانین، ئێمه له زرێبار ناوبانگمان هه‌یه و زۆرترین كه‌س دێته لامان و مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ گه‌شتیار خۆش و گونجاوه، بۆیه هه‌ر كه‌س بێته لامان، دووباره دێته‌وه.
بۆ وه‌رزى زستان، به‌هۆى ئه‌وه‌ى سه‌رما هه‌یه و ناوچه‌كه ساردتره له شوێنى تر، شوێنى تایبه‌ت له چوارچێوه‌ى كابینه‌یه‌ك به شووشه گیراوه و زۆپایه‌كى غازى تێدایه كار ده‌كات و هه‌ر گه‌شتیارێك دانه‌یه‌كى بۆ دابین كراوه، نرخى كیلۆیه‌ك ماسى له 65 هه‌زار تمه‌ن ده‌ست پێده‌كات تا 75 هه‌زار تمه‌ن، بۆ ماسى ده‌ریاچه‌ى توركیا گرانترینه له جۆره‌كانى كارب و سه‌له‌موون.
سه‌یوان زیاتر ده‌ڵێت، له ڕۆژانى هه‌ینى، به‌یانى تا ئێواره زیاتر له 200 ماسى ده‌فرۆشین، به خه‌ڵووز ده‌یبرژێنین بۆ گه‌شتیار، به‌هۆى فره‌وانى شوێنه‌كه له یه‌ك كاتدا ده‌توانین 25 ماسى ببرژێنین و له ماوه‌ى كه‌متر له 45 خوله‌ك ماسییه‌كه ئاماده ده‌بێت له‌سه‌ر خواستى میوان.
"گه‌شتیاری زۆرمان هه‌یه نیوه‌ڕۆ سه‌ردانى زرێبار ده‌كه‌ن و ماسیی ده‌خۆن و ئێواره ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان". سه‌یوان وای گوت.
جیا له خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، به‌شێك له‌وانه‌ی ماسیى زرێبار ده‌كڕن، هاووڵاتییانى شارى مه‌ریوان خۆیان و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌ری و هاووڵاتى فارس و ناوچه فارسنشینه‌كانن ماسیخۆری باشن.
ئیبرایم محه‌مه‌د گه‌شتیارێكی سلێمانی كه هاتبووه زرێبار بۆ ماسی، به"وشه"ی گوت، ته‌نیا شه‌و و ڕۆژێك هاتوومه‌ته مه‌ریوان، كاتێك هاتمه ناو خاكی ئێران سه‌ردانی زرێبارم كرد و ماسایمان خوارد، كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یشمان دووباره سه‌ردانمان كرده‌وه و ماسیمان خوارد.
ئیبراهیم ده‌ڵێ "ماسییه‌كه‌ی چێژی تایبه‌ت و خۆشه، بۆیه ده‌توانین هه‌ر له یه‌ك رۆژدا بێیت و بگه‌ڕێیته‌وه بۆ سلێمانی و خه‌ڵكێكی زۆر وا ده‌كه‌ن".
له زرێبار به گشتى له ڕۆژانى هه‌ینیدا به‌شێك له هاووڵاتییانى مه‌ریوان ده‌چنه سه‌ر ده‌ریاچه‌كه و ئه‌گه‌رچى كه‌شوهه‌وا زۆر ساردیش بێت، به‌ڵام ژنان پیشه ده‌ستییه‌كانی خۆیان له دروستكردن و چنینى موور و نه‌خشی جیاواز، هاوكات دروستكردنى كه‌لانه و چه‌ندان شتى تری خۆماڵی، به گه‌شتیاران ده‌فرۆشن.
مه‌ریوان/هۆشیار عه‌لى