ئاژانسی بلۆمبێرگی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی له‌باره‌ی پێشبینیه‌كانی بانكی "ساكسۆ"ی دانیماڕكی بڵاوكردووه و تێیدا ئه‌و بانكه پێشبینییه‌كانی خۆی له‌باره‌ی
2020 به گشتی و ئابووری جیهان له ساڵی نوێ خستووه‌ته ڕوو، كه بریتییه له 10 پێشبینی له بواره جیا جیاكان و له ئه‌گه‌ری هاتنه دی، گرفتی گه‌وره ڕووبه‌ڕووی به‌شێك له وڵاتان و دنیا به گشتی ده‌بێته‌وه.
گرنگترین پێشبینییه‌كانی ئه‌و بانكه بریتییه له دابه‌زینی گه‌شه‌ی ئابووری شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا به ڕێژه‌ی 8%، هه‌روه‌ها زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌ڵئاوسان و جێگیركردنی پشكه‌كان له بۆرسه‌ی جیهان، بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپا به‌های سو‌و زیاد ده‌كات، پیشه‌سازی نه‌وت و گاز سه‌ركه‌وتنی زیاتر به ده‌ست ده‌هێنێت، به‌ڵام ژینگه‌ی جیهان به‌ره‌و وێرانی زیاتر ده‌بات.
له پێشبینییه‌كان هاتووه، كه نرخی دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه، تره‌مپ سزا و باج به‌سه‌ر ته‌واوی وڵاتان ده‌سه‌پێنێت، له مامه‌ڵه‌ی بازرگانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، سوید یه‌ده‌گی خۆپارێزی داده‌نێت، هاوكات كار له‌سه‌ر ئایدلۆجیای دژه په‌نابه‌ر ده‌كات، پێشبینیش ده‌كرێ نرخی كرۆنی سویدی ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بكات.
ژنێكی دیموكراته‌كان ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و تره‌مپ هه‌ڵبژاردن ده‌دۆڕێنێت
له ئه‌مه‌ریكا، دیموكراته‌كان هه‌ڵبژاردنی 2020 ده‌به‌نه‌وه و شكستێكی گه‌وره تووشی دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌ن، هاوكات بۆیه‌كه‌مجار له مێژوو ژنێك وه‌ك نوێنه‌ری دیموكراته‌كان ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هه‌نگاریا یه‌كێتیی ئه‌وروپا جێ ده‌هێڵێت، وڵاتانی ئاسیایش به‌رده‌وام ده‌بن له زۆركردنی ڕێژه‌ی یه‌ده‌گ، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌متر پشت به دۆلار ببه‌ستن.
تیمی توێژه‌ران و زانایان به لێكدانه‌وه‌ی دۆخ و بار و زانیارییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و پێشبینیانه كه له‌لایه‌ن ستین یاكوبسن گه‌وره ئابووریناسی جیهان و بانكی ساكسۆ سه‌رپه‌رشتی توێژینه‌وه‌كه‌ی كردووه، باس له‌وه‌یش ده‌كه‌ن، كه شه‌پۆلی خۆپێشاندان و ناره‌زایه‌تییه‌كان دژ به سیاسه‌تی ئابووری وڵاتان و بێكاری و گرفته‌كانی تر له وڵاتانی دنیا ڕوو له زیادبوون ده‌كات و ئاڵۆزی زۆر ڕوو له وڵاتانی دنیا ده‌كه‌ن، پێشبینی ڕووخانی چه‌ندان حكوومه‌تیش له ساڵی نوێ له‌سه‌ر ده‌ستی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌كرێت.
وڵاتان بۆ پاراستنی پێگه و هه‌ژموونی خۆیان له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی و حكوومه‌تی وڵاتانی زلهێز پاره‌ی زیاتر بۆ لۆبیكردن خه‌رج ده‌كه‌ن، بڵاوبوونه‌وه‌ی زانیاری ورد له‌باره‌ی مامه‌ڵه و گرێبه‌سته نهێنییه‌كانی حكوومه‌ت و گرووپه زه‌به‌لاحه‌كانی بازرگانی له دنیا، ده‌بێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی دژی حكوومه‌ته‌كان ڕابپه‌ڕن، هاوكات گرژییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕوو له به‌هێزبوون ده‌كه‌ن و به گشتی دۆخی جیهان به‌ره‌و باشبوون هه‌نگاو نانێت، هه‌م له ڕووی ئابووری و سیاسی و ئارامی و ئاسایشه‌وه، هه‌میش له ڕووی مرۆیی و یه‌كسانی و ئازادی و مافه‌كانه‌وه پاشه‌كشه‌ی ته‌واو له دنیا دروست ده‌بێت، به‌هاكان ڕوو له كاڵبوونه‌وه ده‌كه‌ن و جه‌نگی به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌سكه‌وتی ئابووری جیهان داده‌پۆشێت، هه‌موو وڵات و حكوومه‌ته‌كان وه‌ك بازرگانێكی چاوچنۆك ته‌نیا بیر له قازانج ده‌كه‌نه‌وه و ژینگه و كه‌شوهه‌وا كه‌مترین بایه‌خی پێ ده‌درێ.
یه‌كێك له دیارترین پێشبینییه‌كانی ئه‌و بانكه دانیماڕكییه، به‌رپاكردنی ئاڵۆزییه‌كی گه‌وره‌ی جیهانه، به سه‌پاندنی باج به‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی بازرگانی وڵاتانی جیهان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه و توێژه‌ران هه‌ر ئه‌م بڕیاره‌یش به هۆكاری شكستی تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2020 ده‌زانن، به‌ڵام ورده‌كاری زیاتریان نه‌خستووه‌ته ڕوو، له‌باره‌ی ئه‌و كاندیده‌ی دیموكراته‌كان كه به‌سه‌ر تره‌مپ سه‌رده‌كه‌وێ و ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و بۆ یه‌كه‌مجار وه‌ك ژنێك ڕابه‌رایه‌تی كۆشكی سپی وه‌رده‌گرێت.
جیالهوهیش ده‌رچوونی هه‌نگاریا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا و جموجۆڵه‌كانی مۆسكۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا ده‌بێته مایه‌ی سه‌رنج و تێڕامانی وڵاتان و پێوه‌ندییه‌كانی وڵاتان دووباره ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ دۆخێكی گرژ و پڕ له ئاڵۆزی، هه‌رچه‌نده نرخی دۆلاریش به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی ڕووسیا و چین بۆ ده‌سبه‌رداربوون به مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار، گورزێكی گه‌وره و كوشنده ده‌بێ له ئابووری ئه‌مه‌ریكا، كه له ئه‌نجامی سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئابووری واشنتن تووشی هه‌ره‌سێكی گه‌وره ده‌بێت.
وڵاتانی ئاسیا به ته‌واوی مامه‌ڵه به دۆلار ده‌وه‌ستێنن و زیانی گه‌وره به ئه‌مه‌ریكا و ئابووری جیهان ده‌گات
وڵاتانی ئۆپێك و ڕووسیا كه له دانوستاندندان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی دنیا به ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، پێشبینی ده‌كرێ سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنێت، ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رجه‌م وڵاتان به ستراتیجی نوێی ئۆپێك پابه‌ند بن، به‌مشێوه‌یه نه‌وتی به‌ردینی ئه‌مه‌ریكا به‌های خۆی له ده‌ست ده‌دات و سه‌رده‌می زێڕینی ڕوو له كۆتایی ده‌بێت، هه‌موو ئه‌وانه‌یش گۆڕانكاری گه‌وره له ئابووری جیهان ده‌كه‌ن، به‌شێك له وڵاتان زه‌نگینتر و به‌هێزتر ده‌كه‌ن و به‌شێكیش به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه و گرفتی گه‌وره له بودجه‌یان دروست ده‌كه‌ن و كورتهێنانی گه‌وره تووشی پێویستییه‌كانیان ده‌بێ و ناچارن په‌نا بۆ قه‌رز ببه‌ن، كه ئه‌مه‌یش وڵاته‌كان ده‌خاته ژێر بارێكی قورسه‌وه.