زانایانی چین توانیان له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و له خانه‌كانی مه‌یموون و به‌راز، گیانه‌وه‌رێكی هاوبه‌ش كه سیفاته‌كانی مه‌یموون و به‌رازی تێدایه به‌رهه‌م بهێنن، ئه‌مه‌یش به سه‌ركه‌وتنێكی یه‌كجار گه‌وره داده‌نرێ، له دروستكردنی خانه‌ی زیندوو و پرۆسه‌ی كۆپیكردن.
زانایانی
چین، له ڕێی وه‌رگرتنی پرۆتینی ناو خانه‌كانی مه‌یموون و به‌راز و دواتر به‌یه‌كه‌وه لكاندنیان و دروستكردنی خانه‌ی نوێ له پێكهاته‌ی هه‌ردوو گیانه‌وه‌ر، جۆره جیناتێكی نوێیان به‌رهه‌م هێناوه، دوای ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی پێ دراوه، توانراوه گیانه‌وه‌رێكی نیوه مه‌یموون و نیوه به‌راز به‌رهه‌م بهێنن.
له خانه‌كان و ترشی ناوه‌كی مه‌یموون و به‌راز، گیانه‌وه‌رێكی نیوهبهراز و نیوه مه‌یموونیان به‌رهه‌م هێنا
بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و گیانه‌وه‌ره نموونه‌ی 10 به‌رازی بچووك و 10 هه‌زار خانه‌ی به‌راز وه‌رگیراوه، له‌گه‌ڵ ترشی ناوه‌كی مه‌یموون تێكه‌ڵكراوه و توانراوه جۆره گیانه‌وه‌رێكی تێكڵهی مه‌یموون و به‌راز به‌رهه‌م بهێنرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو و به زیندوویی گیانه‌وه‌ره‌كه هاته دنیاوه، به‌ڵام دوای دوو هه‌فته گیانی له ده‌ستدا.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه نوێیه زانایانی دنیا ئاماده‌یی خۆیان پێشان داوه، كه هاریكاری ئه‌و توێژینه‌وه ناوازه‌یه‌ی زانایانی چین بكه‌ن، تا له داهاتوو گیانه‌وه‌ری تێكه‌ڵه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌و نموونه‌یه به‌رهه‌م بهێنن، بێ ئه‌وه‌ی گیان له ده‌ست بده‌ن.