زانایانی زانكۆی كۆلۆرادۆ له شاری بۆلدر له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ به دوای وردترین كاریگه‌رییه‌كانی خه‌و به‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤه‌وه گه‌ڕان و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه خه‌و گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری به‌سه‌ر شێوازی ژیان و ته‌ندروستی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه هه‌یه.
توێژینه‌وه‌كه ماوه‌ی حه‌وت ساڵی خایاندووه و سیسته‌می خه‌وی 461 هه‌زار كه‌س كه ته‌مه‌نیان له نێوان 40 تا 69 ساڵ بووه خراوه‌ته ژێر چاودێری ورده‌وه و له داتاكان و خانه‌ی ترشی ناوكی ئه‌و كه‌سانه كۆلراوه‌ته‌وه كه خراونه‌ته ژێر تاقیكردنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له گرفته بۆماوه‌ییه‌كانیشیان بكۆلرێته‌وه، تا كاریگه‌رییه بۆماوه‌یییه‌كان ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ناڕاست ده‌رنه‌خات.
له شه‌ش سه‌عات كه‌متر بخه‌وی و له نۆ سه‌عاتیش زیاتر بخه‌وی تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌بیت
به گوێره‌ی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ئه‌وانه‌ی كه كه‌متر له شه‌ش سه‌عات له 24 سه‌عات ده‌خه‌ون، به ڕێژه‌ی 20% ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به جه‌ڵته‌ی دڵ هه‌یه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه زیاتر له شه‌ش سه‌عات و تا نۆ سه‌عات له 24 سه‌عات ده‌خه‌ون.
له‌باره‌ی ئه‌وانه‌یشی كه زیاتر له نۆ سه‌عات ده‌خه‌ون، توێژینه‌وه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، كه ئه‌وانه‌ی له نۆ سه‌عات زیاتر ده‌خه‌ون، به ڕێژه‌ی 34% ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به جه‌ڵته‌ی دڵ زیاد ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی زیاتر له شه‌ش سه‌عات ده‌خه‌ون و كه‌متریش له نۆ سه‌عات له خه‌ودا ده‌مێننه‌وه، ڕێژه‌ی تووشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به ڕێژه‌ی 18% كه‌م ده‌بێته‌وه.