"ته‌مبه‌ڵى سوودێكى بۆ شارستانیی هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌م ته‌مبه‌ڵییه به یه‌كسانى له ناو مرۆڤه‌كان دابه‌ش نه‌كراوه، بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كسانى له تهمبهڵیدا هه‌بێت، ده‌بێ سه‌عاته‌كانى كاركردن كه‌م بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى ژیان و حه‌سانه‌وه به هه‌موو مرۆڤێك بدرێت، زانسته نوێیه‌كانیش ده‌توانن ئه‌م پێشنیازه رێك بخه‌ن".
ئه‌مه بیرۆكه‌یه‌كى بیرتراند راسله "Bertrand Russell" كه جیا له‌وه‌ى وه‌ك زانا و فه‌یله‌سووف ناسراوه، له بوارى ئه‌ده‌بیشدا ده‌ستى هه‌بووه، ئه‌و له ساڵى 1872 له دایك بووه و له ساڵى 1970 كۆچى دوایى كردووه.
راسل ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ى له كتێبێك باس كردووه به ناوى "له ستایشى ته‌مبه‌ڵى و چه‌ند وتارێكى تر" كه ناونیشانه ئینگلیزییه‌كه‌ى به‌م شێوه‌یه‌یه "in praise of idleness and other essays ".
كتێبه‌كه جگه له پێشه‌كییه‌كى درێژ له‌باره‌ى راسل و شێوازى له نووسین، له سێ به‌ش پێكهاتووه كه یه‌كه‌میان به ناوى "له ستایشى ته‌مبه‌ڵى"، دووه‌میان "به‌رگرییه‌ك له دیموكراسى"، دوا به‌شیش باس له مه‌زنه‌كانى ژیانى راسل ده‌كات ناوی زۆر له‌و نووسه‌رانه هاتوون كه ماوه‌یه‌ك پێوه‌ندی و هاوڕێیه‌تییان له‌گه‌ڵی هه‌بووه له نموونه‌ى لۆرانس و جۆرج برناردشۆ.
به‌ر له‌وه‌ى باس له بیرۆكه‌ى راسل بكه‌ین بۆ ستایشى ته‌مبه‌ڵى، ده‌بێ ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه راسل له‌م كتێبه‌دا وه‌ك ئه‌دیبێكى سه‌رنجڕاكێش ده‌رده‌كه‌وێت. خوێنه‌ر له‌م كتێبه‌دا ده‌زانێ شێوازى نووسینى راسڵ چۆن بووه، چۆن قووڵ ده‌نووسێ، چۆن چێژ ده‌گه‌یه‌نێته بیركردنه‌وه‌ى خوێنه‌ر، چۆن ژیرانه له نووسینه‌كانى نوكته ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌زانین به كێ كاریگه‌ر بووه، ته‌نانه‌ت بۆچوونى ئه‌و له‌باره‌ی شێوازى نووسین چییه؟.
شێوازى نووسین نابێته خاوه‌نى كوالێتى به‌رز ته‌نیا ئه‌و كاته نه‌بێت كه خۆنه‌ویستانه گوزارشت له كه‌سێتى خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌كات
راسل بڕواى وابوو شێوازى نووسین نابێته خاوه‌نى كوالێتى به‌رز ته‌نیا ئه‌و كاته نه‌بێت كه خۆنه‌ویستانه گوزارشت له كه‌سێتى خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌كات، ئه‌مه ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ى به راستى خاوه‌نى كه‌سایه‌تییه‌ك بێت كه شایه‌نى ئه‌وه بێت گوزارشتى لێ بكرێت.
ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ى راسل له‌م كتێبه‌دا یان راستتر بڵێین له یه‌كێك له وتاره‌كانى كتێبه‌كه‌ى تاوتوێى ده‌كات، ئه‌وه نییه ره‌وایه‌تى به "ته‌مبه‌ڵى" بدات له‌سه‌ر ئاستى تاكه‌كه‌سى، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كى سه‌رنجڕاكێش باس له گرنگى حه‌سانه‌وه ده‌كات و له‌و روانگه‌یه‌وه لێى ده‌ڕوانێ كه بارته‌قای كاركردن گرنگ بێت، ته‌نانه‌ت له كاركردنیش گرنگتره.
ئێمه هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌وه راهاتووین هه‌میشه ستایشى كاركردن بكه‌ین، به چاوپۆشین له‌وه‌ى چه‌نده تێڕوانینى راسل بۆ ته‌مبه‌ڵى و حه‌سانه‌وه دروسته، بۆیه به لامانه‌وه سه‌یره بیرۆكه‌یه‌ك هه‌بێت به پێچه‌وانه‌ى ئه‌م تێگه‌یشتنه باوه ستایشى ته‌مبه‌ڵى بكات.
راسل ده‌ڵێ، منیش له سه‌ره‌تادا هه‌مان هه‌ستم هه‌بووه. ئه‌و له سه‌ره‌تاى نووسینه درێژه‌كه‌یدا ورده‌كاری روون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ "من وه‌ك زۆرینه‌ى هاوته‌مه‌نه‌كانى خۆم، پێم وابوو ده‌ستى به‌تاڵ چه‌په‌ڵه، هه‌موو چاكهكارییهكم تێدابوو، هه‌ر شتێكیان پێم ده‌گوت باوه‌ڕم ده‌كرد، به‌مه‌یش ویژدانێكم ده‌ست كه‌وت ئێسته‌یشى له‌گه‌ڵدا بێ به‌ره‌و كاركردنى سه‌ختم ده‌بات، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هێشتا ویژدانم به‌سه‌ر كرده‌وه‌كانمدا زاڵه، به‌ڵام شۆڕشێكم له دژى بیروبۆچوونه‌كانى پێشووم هه‌ڵگیرساندووه".
دواى ئه‌م په‌ره‌گرافه راسل دێت باس له‌م شۆڕشه ده‌كات به‌و شێوه‌یه، "پێم وایه ئه‌و كاره‌ى له دنیا ده‌كرێت زۆر له‌وه زیاتره كه پێویسته ئه‌نجام بدرێت، وا ده‌زانم زیانێكى گه‌وره له‌وه‌دایه باوه‌ڕت به چاكه‌ى كاركردن هه‌بێت".
بۆ ئه‌وه‌ى تێڕوانینى ئه‌و بۆ ته‌مبه‌ڵى به‌لاى خوێنه‌ره‌وه روون بێت، سه‌ره‌تا دێت باس له جۆره دابه‌شبوونێكى كاركردن ده‌كات و ده‌ڵێ، "دوو جۆره كاركردن له دنیادا هه‌یه، یه‌كه‌میان ئه‌و جۆره كارانه‌ن كه ماده‌كانى سه‌ر رووى زه‌وى ده‌گۆڕن بۆ جۆره ماده‌یه‌كى تر. دووه‌میان ئامۆژگارییه كه چۆن ئه‌م مادانه ده‌گۆڕێن، واته‌ى جۆرى دووه‌م ئه‌و كارانه‌ن كه رێنوێنیى كاركه‌رانى گرووپى یه‌كه‌م ده‌كه‌ن چۆن كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن".
راسل پێی وایه كه كاره‌كانى جۆرى یه‌كه‌م خۆش نین، ماندووبوونێكى زۆریان تێدایه، ئه‌وانه‌ى زه‌حمه‌تكێشن زۆرینه‌یان ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن كه له جۆرى یه‌كه‌من، به پێچه‌وانه‌وه جۆرى دووه‌م خۆشتره و ته‌نانه‌ت هیچ كارامه‌یى ناوێت ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت تۆزێك ئاگاداریى له بابهتهكان ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن، بتوانن ئامۆژگاری به‌وانى تر بده‌ن، ئه‌م بیرمه‌نده پێی وایه سیاسه‌ت له جۆرى دووه‌مه.
دواتر ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه كه به‌هۆى باوه‌ڕبوون به پیرۆزیى كاركردن، دوو جۆر چینى كۆمه‌ڵایه‌تى دروست بوونه كه ته‌واوى مرۆڤه‌كان به‌سه‌ر ئه‌م دوو چینه دابه‌ش ده‌بن، زۆرینه‌یه‌كى زه‌حمه‌تكێش و كه‌مینه‌یه‌كى خۆشگوزه‌ران، به‌رده‌وام چینى دووه‌م هانى یه‌كه‌میان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى باوه‌ڕى به پیرۆزیى كاركردن بێت و زۆرترین كار بكات. كه‌چى وه‌ك راسل ده‌ڵێ "ئه‌م تێڕوانینه زیانێكى گه‌وره‌ى به دنیاى نوێ گه‌یاندووه".
زیاتر ده‌ڵێ، "زۆر به رژدى ده‌ڵێم دنیاى نوێ ئازارێكى گه‌وره‌ى پێ ده‌گات له ئه‌نجامى باوه‌ڕبوون به چاكه‌ى زۆر كاركردن، رێیه‌ك كه به‌ره‌و كامه‌رانى و خۆشگوزه‌رانى بڕوات، ئه‌وه‌یه رێكوپێكى كاركردن كه‌م بكرێته‌وه".
كاتێك ئه‌و پیاوه ستایشى "ته‌مبه‌ڵى" ده‌كات، چینێكى ته‌مبه‌ڵى بیر ده‌كه‌وێته‌وه، به وه‌سفكردنى ئه‌و، "ئه‌م چینه تهمبهڵییهكى جوانى هه‌یه"، به‌ڵام نابێت چاوه‌ڕوانى ئه‌وه بكات راسل ستایشى بكات، چونكه ئه‌م چینه له كه‌سانى خاوه‌ن موڵك و زهویوزارهكان پێكهاتوون، بۆچى شایه‌نى ستایش نین؟ راسل ده‌ڵێ، چونكه تهمبهڵیى ئه‌وانیش له تیۆرى پیرۆزكردنى كار سه‌رچاوه‌ى گرتووه، ئه‌وان موڵك و زه‌وییه‌كانیان به كرێ به كه‌سانى تر ده‌ده‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌یش له‌سه‌ر زه‌وییه‌كان به كاركردنى زۆر، ئه‌سته‌مى ده‌كێشن.
له‌م بڕگه‌یه‌ى سه‌ره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت راسل مه‌به‌ستى ئه‌وه نییه ستایشى ئه‌و جۆره ته‌مبه‌ڵییه بكات كه ئێمه تێیگه‌یشتووین، به‌ڵكو مه‌به‌ستى جۆرێكى تره كه له ته‌واوى وتاره‌كه‌ى هه‌ستى پێ ده‌كرێت. ده‌كرێ له برى ته‌مبه‌ڵى وشه‌یه‌كى تر‌ى بۆ بدۆزینه‌وه یان "ده‌ستبه‌تاڵى" بۆ به‌كار بێنین. لێره‌دا ئه‌گه‌ر له راسل بپرسین ئایا هیچ سوودێكمان له ته‌مبه‌ڵى بینیوه؟ وه‌ڵامى ئه‌و بۆ ئه‌م پرسیاره "به‌ڵێ" ده‌بێت.
ئه‌و له وتاره‌كه‌ى نموونه‌یه‌ك به خاوه‌ن كۆیله‌كانى ئه‌سینا دێنێته‌وه له شارستانیى كۆنى گریك و ده‌ڵێ، "ئه‌و خاوه‌ن كۆیلانه ده‌ستبه‌تاڵى و ته‌مبه‌ڵى خۆیان ده‌خسته سه‌ر شارستانییه‌ته‌كه‌یان، ئه‌وان بوون په‌ره‌یان به لایه‌نه جوانه‌كانى شارستانیی ده‌دا، به‌هۆى ئه‌وانه‌وه بووین به خاوه‌نى هه‌زاران په‌یكه‌ر و تابلۆ و هونه‌رى تر، هه‌ڵبه‌ته ئه‌و شارستانییهى ئه‌وكات بوونى نه‌ده‌بوو، ئه‌گه‌ر له كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بووایه كه سیستمێكى ئابوورى دادپه‌روه‌رانه‌ى ده‌بوو".
"ده‌ستبه‌تاڵى پێویسته بۆ شارستانیی، ئه‌و دهستبهتاڵییهش به‌هۆى زه‌حمه‌تكێشانى زۆرینه‌وه ده‌بێت، ئه‌سته‌مى ئه‌وان به‌هاى هه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه نا كاركردن شتێكى جوان بوو، به‌ڵكو ده‌ستبه‌تاڵى شتێكى جوان بوو" راسل وای گوتووه.
ئه‌و بیرمه‌نده پێی وایه كه ده‌كرێ له دنیاى نوێ ئه‌م ئه‌زموونه دووباره بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌تاڵى و ڤاڵایى به یه‌كسانى به‌سه‌ر هه‌موو چینه‌كان دابه‌ش بكرێن، ده‌كرێ زانسته نوێیه‌كان و زانكۆكان له‌م بواره‌دا هاوكار بن و پێشنیارێك بده‌ن تا شێوازێك بدۆزرێته‌وه كاركردن كه‌م بكاته‌وه، بێ ئه‌وه‌ى زیان به‌ر شارستانییه‌كه خۆی بكه‌وێت.
ره‌نگه ئێسته تێڕوانینى بیرتراند راسل بۆ "ته‌مبه‌ڵى" روون بووبێته‌وه، ئه‌و مه‌به‌ستى زیاتر گه‌شه‌پێدانى خۆشگوزه‌رانى و حه‌سانه‌وه‌ى مرۆڤه تا بیركردنه‌وه و شێوازى ژیانیان باشتر بێت، نه‌ك ئامانجه‌كه ته‌نیا "ته‌مبه‌ڵى" خۆی بێت.
بۆ ئه‌مه‌یش راسل پێشنیارى ئه‌وه ده‌كات سه‌عاته‌كانى كاركردن بۆ چوار سه‌عات كه‌م بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ئاسووده‌یى و خۆشگوزه‌رانى بۆ زۆرینه بێت.
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ "چى روو ده‌دات كاتێك ده‌گه‌ینه خاڵێك هه‌ر مرۆڤێك بتوانێ له خۆشى و ئاسووده‌ییدا بژیی، بێ ئه‌وه‌ى ناچار بێت ماوه‌یه‌كى درێژ له رۆژێكدا كار بكات، له رۆژئاوا چه‌ندان رێمان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردن، به‌ڵام كه‌مترین كۆششمان نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئابوورییه‌كى دادپه‌روه‌رانه‌مان هه‌بێت".
له‌باره‌ی تێڕوانینمان بۆ كاركردن راسل باس له‌وه ده‌كات كه زۆر له‌و بیروباوه‌ڕانه‌ى له‌ناو خه‌ڵك ماونه‌ته‌وه بۆ كاركردن، بۆ سه‌رده‌مى پێش شۆڕشى پیشه‌سازى ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌و تێڕوانینه‌یش وا ده‌كات چینێكى كه‌مى خۆشگوزه‌ران دروست بێت له‌سه‌ر ئه‌ستۆى چینێكى زه‌حمه‌تكێشى زۆرینه، بێ ئه‌وه‌ى بنه‌مای دادى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌بێت، هه‌ست و سۆزى ئه‌و چینه خۆشگوزه‌رانه سنوورداره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ناكرێت نكۆڵى له هه‌ندێك چاكه‌ى چینى خۆشگوزه‌ران بكه‌ین له پێشخستنى شارستانیی.
كاتێك پێشنیازى كه‌مكردنه‌وه‌ى سه‌عاته‌كانى كاركردن ده‌كه‌ین، مه‌به‌ست ئه‌وه نییه ئه‌و كه‌سانه كاته‌كانى تریان بۆ شتى پڕوپووچ ته‌رخان بكه‌ن، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه خه‌ڵك سوودمه‌ند بێت له هۆكاره‌كانى حه‌سانه‌وه‌ى سه‌ده‌ى نوێ
دواتریش ده‌ڵێ، "كاتێك ئێمه پێشنیازى كه‌مكردنه‌وه‌ى سه‌عاته‌كانى كاركردن ده‌كه‌ین، مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه ئه‌و كه‌سانه كاته‌كانى تریان بۆ شتى پڕوپووچ ته‌رخان بكه‌ن، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه ده‌بێت خه‌ڵك سوودمه‌ند بێت له هۆكاره‌كانى حه‌سانه‌وه‌ى سه‌ده‌ى نوێ، بۆ ئه‌وه بێت پانتاییه‌كانى فێربوونى ئه‌وان زیاتر بێ
ت".
هه‌ڵبه‌ته راسل بۆ گه‌یاندنى ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ى له كتێبه‌كه‌دا، تاوتوێى چه‌ند بنه‌مایه‌كى ئابوورى و كاركردن و شێوازه‌كانى به‌رهه‌مهێنان و چۆنیه‌تیى به‌كاربردنى شتومه‌ك له‌لاى مرۆڤ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى تێڕوانینهكهى به وردى بگات كه له بنه‌ڕه‌تدا ئامانجی دروستكردنى جۆرێك له یه‌كسانییه له نێوان مرۆڤه‌كاندا.