به‌گوێره‌ى ئه‌و راپۆرته رۆژنامه‌وانییانه‌ى بڵاو كراونه‌ته‌وه، ته‌ریب له‌گه‌ڵ دانوستاندنه‌كانى نێوان هه‌سه‌ده و رژێمى ئه‌سه‌د، رژێم كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌سه‌ده هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ده‌خوازێ ئه‌مه‌یش له رێى ئه‌و گوشارانه بێت كه بۆ سه‌ر سه‌رۆك هۆزه‌كانى دروست ده‌كات.
دوێنێ رۆژنامه‌یه‌كى نزیك له رژێمى ئه‌سه‌د به ناوى "وه‌ته‌ن" هه‌ندێك زانیارى له‌سه‌ر ئه‌و دانوستاندنه بڵاوكرده‌وه، كه له ژێر سه‌رپه‌رشتى رووسیا له نێوان هه‌سه‌ده و رژێمى ئه‌سه‌د ده‌ستى پێ كردووه. رۆژنامه‌كه ئه‌ندامی شاندێكى رژێمى ئه‌سه‌دى نواندبوو كه گوتبووى رۆژى شه‌موو رابردوو شاندى هه‌ردوو لا رۆژى شه‌مووى رابردوو له قامشلۆ كۆبوونه‌ته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ر یه‌كه‌یان پرۆژه‌یه‌كى ئاماده كردووه.
وه‌ك ئه‌ندامى شانده‌كه باسى كردبوو پرۆژه‌كه‌ى ئه‌سه‌د له ئه‌نجوومه‌نى خۆجێى پێكهاتووه، كه له ساڵى 2012 له ده‌ستوورى سووریاوه هاتووه. پرۆژه‌ى لایه‌نه كوردییه‌كانى رۆژئاوایش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ر پێكهاتووه. به‌رپرسه‌كه‌ى رژێمى سووریا باسى له‌وه‌یش كردبوو هیچ لایه‌ك ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ى ئه‌ویتر نه‌داوه و به‌ڵكو هه‌ردوو لا به‌ڵنیان داوه خاڵى ئه‌رێنى له هه‌ردوو پرۆژه‌كه تاوتوێى بكه‌ن و دواتریش كۆبوونه‌وه‌كانیان به‌رده‌وام بكه‌ن.
ئه‌و گفتوگۆیانه‌ى كه تا ئێسته نازانرێت چه‌ند دیدارى له خۆ گرتووه، به‌سه‌رپه‌رشتى رووسیا له كۆتایى مانگى ئۆكتۆبه‌ر ده‌ستى پێ كردووه. ئه‌مه‌یش كاتێك بوو كه توركیا له نۆى مانگى ئۆكتۆبه‌ر هێرشى كرده سه‌ر رۆژئاواى كوردستان و له 22ى هه‌مان مانگ رێككه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ رووسیا واژوو كرد به ناوى ئاگربه‌ست.
به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌سه‌د به نهێنى سه‌ردانى قامشلۆى كردووه
له‌سه‌ره‌تا گفتوگۆكانى هێزه كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ رژێمى سووریا، فه‌رمانگه‌ى پێوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌ر له رۆژئاواى كوردستان له راگه‌یاندراوێكدا گوتى ئامانجى رژێمى سووریا له گفتوگۆكان دیار نییه، به‌ڵام به‌گوێره‌ى ئه‌و راپۆرت و زانیارییانه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوودا له‌سه‌ر دانوستاندنه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، به‌شێك له ئامانجه‌كانى رژێمى سووریا ده‌رده‌خه‌ن.
جیا له‌وه‌ى كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ى بۆ كرا، رژێمى ئه‌سه‌د به هیچ شێوه‌یه‌كى ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌رى قبووڵ نییه و ده‌یه‌وێ ده‌سه‌ڵاتێكى لۆكاڵى كارگێرى به هێزه كوردییه‌كان بدات، راپۆرته‌كان ئاشكراى ده‌كه‌ن هه‌ر له ئێسته‌وه رژێم كه‌وتووه‌ته جموجۆڵ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات.
رۆژنامه‌ى
"عه‌ره‌بى جه‌دید" ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه به‌رپرسێكى باڵاى رژێمى ئه‌سه‌د رۆژى هه‌ینى رابردوو، سه‌ردانى قامشلۆى كردووه و له‌گه‌ڵ پیاوماقوڵ و سه‌رۆك هۆزه كورد و عه‌ره‌به‌كان كۆبووه‌ته‌وه، داوایه‌كى له دژى هه‌سه‌ده كردووه.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له راپۆرته‌كه ده‌ڵێ عه‌لى مه‌ملوك سه‌رۆكى نووسینگه‌ى ئاسایشى نیشتمانى سه‌ر به رژێمى ئه‌سه‌د رۆژى هه‌ینى سه‌ردانى قامشلۆى كردووه و له‌گه‌ڵ بیست سه‌رۆك هۆز و پیاوماقۆڵى كورد و عه‌ره‌ب كۆبووه‌ته‌وه و داواى لێكردوون رۆڵه‌كانیان له ریزى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات بهێنه ده‌ره‌وه.
راپۆرته‌كه ده‌ڵێ به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كان داواكه‌ى عه‌لى مه‌ملوك به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى بۆ هۆزه عه‌ره‌بیه‌كان بووه و زیاتریش له شێوه‌ى فه‌رمانكردن بووه نه‌وه‌ك داواكردن. رۆژنامه‌كه باس له‌وه‌یش ده‌كات مه‌به‌ستى مه‌ملوك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هێزى "سه‌نادید" بووه كه له‌لایه‌ن حمێدى ده‌هام جه‌رباوه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت و ئه‌و هێزه‌یش به هێزێكى عه‌ره‌بى ناو ریزه‌كانى هه‌سه‌ده داده‌نرێت.
رژێمى ئه‌سه‌د هانى عه‌ره‌به‌كان ده‌دات له هه‌سه‌ده جیا ببنه‌وه
بۆ رازیكردنى هۆزه‌كانیش به‌رپرسه‌كه‌ى رژێمى سووریا به‌ڵێنى داوه، كاتێك رۆڵه‌ى هۆزه‌كان له ریزه‌كانى هه‌سه‌ده ده‌هێنرێنه ده‌ره‌وه یه‌كسه‌ر ره‌وانه‌ى ریزه‌كانى سوپاى ئه‌سه‌د ده‌كرێن. هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات كه له مانگى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2015 پێكهێنراوه و له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه پاڵپشتى ده‌كرێت. به‌شێكى زۆرى له هێزه كوردییه‌كان پێكهاتووه. پێشتر خودى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى رژێمى سووریا ئه‌و هێزانه‌ى به "خیانه‌تكردن" تۆمه‌تبار كردووه. وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت هێشتا ئه‌و رژێمه ئامانجییه‌تى ئه‌و هێزه لاواز بكات.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و دانوستاندنه‌ى كه له نێوان ئه‌سه‌د و هه‌سه‌ده ده‌ستى پێ كردووه، به ناچارى له ژێر گوشارى هێرشه‌كه‌ى توركیا بووه و رووسیاش هانده‌رى سه‌ره‌كى بووه بۆ ده‌ستپێكردنى دانوستاندنه‌كان، رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید هه‌ر له ناونیشانى راپۆرته‌كه‌ى ده‌ڵێ "رژێم و ئه‌سه‌ده، دوژمنى هاوبه‌ش هاوپه‌یمانى دروست ناكات".مه‌به‌ستى رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌رچى توركیا دوژمنى هه‌ر یه‌كه له رژێمى سووریا و هه‌سه‌ده‌یه، به‌ڵام ماناى ئه‌وه نییه ئه‌م دووانه كه پێشتر ناڕاسته‌وخۆ دژایه‌تى یه‌كتریان كردووه، متمانه‌یان به یه‌كتر بێت و دواتریش ببن به هاوپه‌یمانى یه‌كتر.
رۆژنامه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى بۆ ده‌ست پێ كردنى دانوستاندنه‌كان ئه‌نجام دراوه، له به‌رژوه‌ندى رژێمى ئه‌سه‌د بووه، چونكه هێزه‌كانى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه ئه‌و ناوچانه‌ى كه له ساڵى 2012 دابڕاوه. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه هه‌سه‌ده چاك د‌رك به‌وه ده‌كات ئه‌سه‌د ته‌نیا بۆ پاسه‌وانى ناچێته ناوچه‌كه، به‌ڵكو له ژێره‌وه كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى پێگه‌ى هه‌سه‌ده لاواز بكات.