تەندروستیی دڵ، پێوەندییەكی ڕاستەوخۆی بە جۆری خواردنەوە هەیە، توێژەران لە دوایین لێكۆڵینەوەدا، كۆمەڵێ خواردنیان خستووەتە ڕوو كە دەبێتە هۆی چالاككردنەوەی دڵ و خاوێنكردنەوەی لە چەوری، پێش ئەوەی تووشی نەخۆشییە مەترسیدارەكان ببیت.
توێژەران ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەم خواردنانە هەریەكەیان كاریگەری زۆر لەسەر پاككردنەوەی شادەمارەكان (خوێنبەر و خوێنهێنەر) دەكەن، جۆری خواردنەكانیش ئەمانەی خوارەوەن:
- ماسی سەلەموون: ئەم جۆرە ماسییە لە هەموو چەم و ڕووبارەكانی كوردستاندا هەیە، یەكێكە لەو سوودبەخشترین خواردن بە دڵ، چونكە چەندان جۆر ترشەڵۆكی چەوری تێدایە كە دەتوانێ كۆلیسترۆڵ دابەزێنێ و ڕێژی ڕۆنە سیانییەكانی خوێن كەم بكەنەوە.
- شەربەتی پرتەقاڵ: پڕییەتی لە مادە دژە ئۆكسانەكان كە خوێنبەران بە تەواوی پاك دەكەنەوە و پەستانی خوێن دەخەنەوە سەر دۆخی ئاسایی خۆی. پسپۆڕانی تەندرستی ئاماژە بەوە دەكەن كە هەموو ڕۆژێ دوو كوپ شەربەتی پڕتەقاڵی سروشتی بخورێتەوە كە بە تەواوی كاریگەری ئەرێنی لەسەر دڵ دروست دەكەن.
- قاوە: چەندان توێژینەوەی زانستی پشتڕاستی كردووەتەوە كە خواردنەوەی قاوە بە ڕێژەی دوو بۆ چوار كوپ لە ڕۆژێكدا، ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ بە ڕێژەی 20٪ كەم دەكاتەوە.
- گوێز و باوی: لە جیاتی هەر جۆرە چەرەزاتێكی تر، ئەو دووانە بخۆ كە پڕییەتی لە ئۆمێگا سێ و هەموو ئەو چەورییانەی جەستە پێویستیەتی كە وەك سەربازی دژە كۆلسترۆل هەژمار دەكرێن.
حەوت دەنگ باوی رۆژانە سوودە تەندروستییەكەی دەبەخشێت و نایەڵێ تووشی نەخۆشییەكانی دڵ ببیت.
باوی سەرەڕای ئەوەی كە كۆلیستیرۆلی گشتی دادەبەزێنێت بەتایبەتی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL بە رێژەی 9% لە ماوەی یەك مانگدا، هەستی تێربوونیش زیاتر دەكات، هەروەها ریشال لە تفرەكەیدایە، بۆیە باش نییە كە باوی سپی بكرێت.