تادێت ڕێژهی خۆ كوشتنی گهنجانی كورد له ڕۆژههڵاتی كوردستان ڕوو له زیاد بوون دهكات، له نوێترین ئاماردا چوار گەنجی کورد لە شارەکانی سەردەشت، سنە، قوتوور، کرماشان، بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
"ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بهپێی ئهو ڕاگهیاندراوهی بڵاوی کردووهتهوه وێنهیهكی دهست "وشه" كهوتووه تیایدا هاتووه، ڕۆژی چوارشەمی رابردوو، گەنجێکی تەمەن 30 ساڵی خەڵکی گوندی تەوار مەلای شاری سنە بە ناوی "بەختیار مەلایی" بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
زیاتر گوتی، گەنجێکی تەمەن 23 ساڵی خەڵکی بەخشی قوتوور سەر بە شاری خۆی لە پارێزگای ئورمیە بە ناوی "سەفەر محەمەدی" هەر بەو هۆکارە لە ڕێگای چەکەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ڕوونیشی کردووەتەوە، هەمان ڕۆژ گەنجێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی "داوود زاهری" نە هۆکارێکی نادیار لە ڕێگای خواردنی حەب خۆی کوشتووە.
ڕێكخراوەکە ڕای گەیاندووە، هاووڵاتییەکی تری خەڵکی کرماشان بە ناوی "ئەمیر محەمەدی" کە ئەندامی ئەرتەشی ئێرانیش بوو، بە هۆی هەژاری و تەنگدەستی بە چەکەکەی خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
جێی ئاماده بۆ كردنه كه بههۆی بێكارییهوه له ئێران جگه له كورد گهنجانی فارسیش پهنا بۆ خۆكوشتن دهبهن.