خه‌باتی گه‌لی كوردستان له ناوچه‌كه و ململانێ‌یان بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ره‌بخۆی خۆیان به ته‌واوی له هه‌وڵه‌كانی جوو ده‌چێ، كه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م هه‌وڵی دروستكردنی وڵاتی خۆیان دا، ئێمه نابی مێژوو و بنه‌ماكانی خۆمان له‌یاد بكه‌ین، كه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بووین به خاوه‌نی وڵاتی خۆمان، بۆیه ئێسته پێویسته په‌ره به‌و باوه‌ڕ و بنه‌مایانه‌مان بده‌ین و كۆتایی به‌و گوته كوردییه بێنین كه ده‌ڵێ، جگه له چیاكان كه‌س دۆستی كورد نییه.
كاتێك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له مانگی ئۆكتۆبه‌ر كشانده‌وه، گه‌وره‌ترین خیانه‌تی مێژوویی له سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك به‌رانبه‌ر به گه‌لی كورد ئه‌نجام درا، ئه‌وان گه‌وره‌ترین گه‌لی جیهانن، كه تا ئێسته خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی خۆیان نین، پێویسته ئه‌مه كۆتایی پێ بهێنرێت و ئیتر پێچه‌وانه‌كه‌ی بێته دی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ناكۆكی و جیاوازی و ململانێیه‌ی زلهێزانی جیهانی دابه‌ش كردووه، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا و چین و ئه‌وروپا و جیهان له‌سه‌ر پرسی
كورد كۆكن، ته‌نیا ئه‌و وڵاتانه نه‌بێ كه به‌شێك له خاكی كوردیان داگیر كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش كورده‌كان له شه‌ڕی تیرۆر گه‌وره‌ترین جوامێرییان نواند و قاره‌مانانه له جیاتی جیهان ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و زۆرترین قوربانیان دا، بۆ پاراستنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام له پاداشتی ئه‌وه جیهان بێده‌نگی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژ بكرێن، له‌لایه‌ن توركه‌كانه‌وه، ئه‌مه به ڕاستی شه‌رمه‌زارییه، چونكه ئه‌وان هه‌م هێزێكی دیموكراسی و ئازادیخوازی ناوچه‌كه‌ن، هه‌میش له‌ناوبه‌ری توندڕۆكانن، به‌ڵام دنیا ده‌یه‌وێ وڵاتانی ئیسلامی و پشتیوانانی گرووپه توندڕۆكان، كۆمه‌ڵكوژی كورده‌كان بكه‌ن.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و حكوومه‌ته‌كه‌ی نه‌ك ته‌نیا خه‌ریكی له‌ناوبردنی كورده‌كانن، به‌ڵكوو له قوبڕس پێشێلكاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به ته‌واوی بنه‌ماكانی هاوپه‌یمانییه‌تی ناتۆیان شكاندووه، كه‌چی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا هێشتا به‌وپه‌ڕی نه‌رمییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دیكتاتۆرییه‌تی ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن.
كورده‌كان نموونه‌ی دیموكراسی ناوچه‌كه‌ن و ڕزگاركه‌ری جیهانن له ده‌ستی تیرۆر
كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خه‌ریكه وه‌كو سه‌رده‌می پێش جه‌نگی دووه‌می جیهان، چاوه‌كانی كوێر و نابینا ده‌كات، كه به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵكوژی جووه‌كان له پرۆسه‌كانی هۆلۆكۆست له‌لایه‌ن نازییه‌كانه‌وه ئه‌نجام درا، ئێسته‌یش ئه‌ردۆغان بێ ویژدانانه ته‌نانه‌ت منداڵانی بچووكی كوردیش كۆمه‌ڵكوژ ده‌كات و له قوتابخانه‌كانی وڵاته‌كه ڕق و كینه له دڵی خه‌ڵكی توركیا به‌رانبه‌ر كورد ده‌چێنێت، بێگومان ئه‌گه‌ر به‌ر له‌و تاكڕۆییهی توركیا نه‌گرێ، هاوشێوه‌ی سوڵتانه‌كان كه كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كانیان كرد، هاوشێوه‌ی نازییه‌كان كه كۆمه‌ڵكوژی جووه‌كانیان كرد، ئه‌م مه‌ینه‌تی و كاره‌ساته به‌سه‌ر كورده‌كانیش ده‌هێنێت.
ئه‌وان گه‌وره‌ترین بزاڤی مرۆدۆست و ئازادیخواز و پێشكه‌وتووخوازی ناوچه‌كه‌ن و ده‌كرێ گه‌وره‌ترین هیوایان له‌سه‌ر هه‌ڵبچنرێ، بۆ دروستكردنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستێكی مۆدێرن و پێشكه‌وتوو، دوور له پێشێلكاری و شه‌ڕ و مه‌رگ، كه به درێژایی مێژوو له‌و ناوچه‌یه بوونی هه‌بووه و بووه‌ته پێناسه‌یه‌ك بۆ وڵاتان و حوكمڕانانی ناوچه‌كه، به‌ڵام كورده‌كان ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه هه‌نگاو ده‌نێن و له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی ئه‌وان كه‌س له‌سه‌ر جیاوازی ئاینی و باوه‌ڕی جیاواز له‌سێداره نادرێ، له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌گرتن خه‌ڵك به لێشاو گولـله‌باران ناكرێن.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی كورد هات، له دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان، هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ سیاسه‌تی حكوومه‌تی شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وان گه‌وره‌ترین سته‌میان له كورد كرد، ڕاسته پشتیوانی ئێمه‌یان كرد و توانیمان له خاكی پیرۆزی خۆمان ده‌ست به بنیاتنانی وڵاتی خۆمان بكه‌ین، به‌ڵام پێویسته دان به‌وه‌یش دا بنێن، كه له‌نده‌ن كوردی كرده قوربانی هێزه تاریكپه‌رسته‌كان كه هه‌میشه شه‌ڕ و توندوتیژی و كوشتن له هزر و خه‌یاڵیانه و هیچ كات بیریان بۆ پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی و ئازادی و ڕێزگرتن له جیاوازییه‌كان نه‌گرتووه.
وڵاتانی جیهان به‌هاكانی خۆیان له ده‌ستداوه و دوو ڕوو و ناڕاستن به‌رانبه‌ر به دۆزی كورد
ئێمه كه ئه‌زموونێكی هاوشێوه‌مان هه‌بوو، پێویسته هه‌وڵه‌كانمان بۆ پشتیوانی له دۆزی گه‌لی كورد بۆ گه‌یشتن به مافی ڕه‌وای خۆیان هه‌ر له چوارچێوه‌ی هاوسۆزی نه‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر وا بكه‌ین، خیانه‌ت له باوه‌ڕه‌كانمان ده‌كه‌ین، هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا كه خۆیان به داكۆكیكاری مافی مرۆڤ و ئازادی ده‌زانن، كه‌چی هه‌ڵوێستێكی ئه‌وتۆیان نییه، به ته‌واوی به‌رانبه‌ر به‌و به‌هایانه‌ی خۆیان دایانڕشتووه پاشه‌كشه‌یان كردووه، به‌ڵام ئیسرائیل ده‌بێ به توندی پابه‌ند بێ به باوه‌ڕه‌كانی خۆی و هیچ كات فێڵ له‌خۆی نه‌كات و به‌رانبه‌ر خودی خۆی ناڕاست ده‌رنه‌چێت، به‌ڵكوو پرۆسه‌كه پێوه‌سته به ڕه‌وشت و به‌هاوه، هه‌ر وڵاتێكی جیهان پشتیوانی كورد نه‌بێ له گه‌یشتن به مافه‌كانی خۆیان و دروستكردنی ده‌وڵه‌ت له ناوچه‌كان كه سه‌رجه‌م سه‌رچاوه مێژوویییه‌كان سنووره‌كانیان دیاریی كردوون، ئه‌وا خیانه‌ت له خۆیان ده‌كه‌ن و هیچ به‌ها و ڕهوشتێكیان نامێنێت، ئه‌مه‌یش ڕه‌نگه له ئێسته زیانی گه‌وره‌ی نه‌بێ، به‌ڵام له داهاتوو زۆرترین زیان به‌و وڵاتانه ده‌گه‌یه‌نێت و ئیتر هیچ گه‌لێك باوه‌ڕ به ته‌ڵه و داوه‌كانیان ناكات، چونكه ده‌زانن كه درۆ ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن باوه‌ڕیان پێی نییه.