پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی له ویلایه‌تی نیڤادای ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، كه دوای ئه‌وه‌ی تووشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن بووه و خانه‌ی ئێسكی له خۆبه‌خشێكی ئه‌ڵمانی بۆ وه‌رگیراوه و له ئێسكی ئه‌و چێنراوه‌ته‌وه، ته‌واوی دی ئێن ئه‌ی بۆ دی ئێن ئه‌ی پیاوه به‌خشه‌ره‌كه گۆڕاوه.
ئه‌و پیاوه ناوی كریس لۆنگه و پیشه‌ی پۆلیسه و ده‌ڵێ، دی ئێن ئه‌ی من نه‌ك ته‌نیا له خوێن، به‌ڵكوو له سپێرمیش گۆڕاوه، ئێسته خاوه‌نی دی ئێن ئه‌ی كۆنی خۆم نیم و به‌ڵكوو ته‌واوی دی ئێن ئه‌ی ئه‌و پیاوه‌ی خانه‌ی ئێسكی پێ به‌خشیم له جه‌سته‌م بوونی هه‌یه و ئه‌وه‌ی خۆم له‌ناوچووه.
پێشتر خانه‌ی له خۆبه‌خشێكی ئه‌ڵمانی وه‌رگرتووه و دی ئێن ئه‌ی خۆی له ده‌ستداوه
لۆنگ بۆ ڕۆژنامه‌ی
نیویۆرك تایمز قسه‌ی كردووه و ده‌ڵێ، ئێسته ته‌واوی خانه و پێكهاته‌كانی جه‌سته‌م گۆڕاوه، بۆ كه‌سی به‌خشه‌ر، ئه‌مه‌یش بۆیه ئاشكرا ده‌كه‌م، تا له ڕووی تاوان و پزیشكی دادی ڕوون بێ و له داهاتوو خۆم و به‌خشه‌ره‌كه‌یش تووشی كێشه نه‌بین.
ئه‌و ده‌ڵێ، به گوێره‌ی پشكنینه پزیشكییه‌كان دوای سێ مانگ له ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه ترشی دی ئێن ئه‌ی گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه، دوای چوار ساڵ دووباره پشكنینم كرده‌وه و بۆمان ڕوون بووه‌وه، كه ته‌واوی دی ئێن ئه‌ی من گۆڕاوه، دی ئێن ئه‌ی به‌خشه‌ره‌كه له ته‌واوی جه‌سته‌م بڵاوبووه‌ته‌وه.