لە سەرەتای ساڵی نوێ واتس ئاپ كار ناكات

:: AM:10:59:10/12/2019 ‌
كۆمپانیای واتس ئاپ رای گەیاند، لە یەكی كانوونی دووەمی 2020 خزمەتگوزارییەكانی لەسەر ئەو مۆبایلانە رادەگرێت كە بە سیستمی ویندۆز كار دەكەن.

بەگوێرەی رۆژنامەی "زە سەن"ـی بەریتانی، واتس ئاپ لە سەرەتای ساڵی نوێ خزمەتگوزارییەكانی تەنیا لەسەر هەردوو سیستمی ئاندرۆید و ئەپڵ كار دەكەن، هەرچی ئەو مۆبایلانەی بە سیستمی ویندۆز كار دەكەن، ئەپڵیكەیشنی واتس ئاپ ناتوانن كار پێ بكەن.

چیتر واتس ئاپ لەسەر مۆبایلەكانی سیستم ویندۆز كار ناكەن


كۆمپانیاكە لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاند، ئەوانەی مۆبایلی سیستمی ویندۆز فۆنیان هەیە، چیتر ناتوانن ئەپڵیكەیشنی واتس ئاپ لەسەر مۆبایلەكانیان بەكار بهێنن.

بەگوێرەی زانیارییەكان، راگرتنی ئەپڵیكەشنی واتس ئاپ تەنیا سیستمی ویندۆز ناگرێتەوە، بەڵكو زۆر لە مۆبایلەكانی ئایفۆن و ئاندرۆیدیش دەگرێتەوە. 

لە بەیاننامەكە هاتووە ئەوانەی مۆبایلەكانیان بە سیستمی (ئاندرۆید  2.3.7) كار دەكەن، یان سیستمەكانی پێش ئەوانیش ئیتر ناتوانن ئەپڵیكەشنی واتس ئاپ بەكار بهێنن. 

 بەگوێرەی ژمارەكانی گووگڵ بێت كە داهێنەری سیستمی ئاندرۆیدە و زۆر لە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی مۆبایل كار بە سیستمەكەی دەكەن، دەڵێ هێشتا 0.3%ـی بەكارهێنەرانی مۆبایل بەو سیستمی ئاندرۆیدە كار دەكەن. 



وشە - فه‌رمان سادق