سانا مارین ته‌مه‌نى 34 كه پێشتر وه‌زیرى گواستنه‌وه بوو، كرایه سه‌رۆك وه‌زیرانى فنله‌ندا، به‌مه‌یش ئه‌م وڵاته كه له ساڵى 2019 خه‌ڵكه‌كه‌ى به دڵخۆشترین داده‌نرێن له دنیادا، بوو به خاوه‌نى بچووكترین و شۆخترین سه‌رۆك وه‌زیران.
دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو كه ناوى ئه‌نتى رینى بوو، له سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌تى فینله‌ندا ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه، سانا مارین كرایه سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌م وڵاته. دانانى ئه‌م سه‌رۆكه ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى له‌سه‌ر ئاستى دنیا هه‌بوو. یه‌كه‌میان به‌هۆى ئه‌وه بوو سانا به بچووكترین سه‌رۆك وه‌زیران داده‌نرێت چونكه ته‌مه‌نى 34 ساڵه. دووه‌م سیمایه‌كى شۆخ و شه‌نگى هه‌یه. سێیه‌م هۆكاریش ئه‌وه‌یه زۆریێك له وه‌زیره‌كانى ژنن، ئه‌مه‌یش وایكردووه ماڵپه‌ڕى
BBC له راپۆرتێكدا بڵێ ژنان حوكمڕانى فینله‌ندا ده‌كه‌ن.
فینله‌ندا ده‌بێته خاوه‌نى جوانترین و بچووكترین سه‌رۆك وه‌زیران
له‌وانه ئانا- مایا كریستینا هنریكسۆن كه ته‌مه‌نى 55 ساڵه، وه‌زیرى داده. ماریا ئۆهیسالۆ كه ته‌مه‌نى 34 ساڵه وه‌زیرى ناوخۆیه، كاترى كۆلمۆنى كه ته‌مه‌نى 32 ساڵه وه‌زیرى ئابوورییه. لى ئه‌ندرسۆن كه ته‌مه‌نى 32 ساڵه وه‌زیرى فێركردن و په‌روه‌رده‌یه.
پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانى ئۆكراینا كه ناوى ئۆلسكى گونچارۆكه به بچووكترین سه‌رۆك وه‌زیرانى دنیا داده‌نرا، چونكه ته‌مه‌نى 35 ساڵ بوو، به‌ڵام ئێسته
سانا مارین به‌ساڵێك پێش سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌وێت. سانا له 16 تشرینى دووه‌مى ساڵ 1985 له شارى هلسنكى پایته‌ختى فینله‌ندا له دایكبووه و دواتر له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى چوونه‌ته شارى تامبیرى و له‌وێ چووه‌ته زانكۆ. دواى ته‌واوكردنى زانكۆ بڕوانامه‌ى ماسته‌رى له زانسته كارگێرییه‌كان به‌ده‌ست هێناوه ئه‌مه‌یش له ساڵى 2017 بووه.
له ته‌مه‌نى 27 ساڵى ده‌ستى به‌كارى سیاسى كردووه، یه‌كه‌م جاریش ده‌بێته ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نى شارى تامبیرى له ساڵى 2012 دواتر له ساڵى 2013 ده‌بێته سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى هه‌مان شار، تا ساڵى 2017 له هه‌مان پۆست ده‌مێنێته‌وه.
له ساڵى 2014 ده‌بێته سه‌رۆك پارتى دیمو‌كراتى كۆمه‌ڵایه‌تى و دواتر ده‌بێت به ئه‌ندام په‌رله‌مان، له مانگى حوزه‌یرانى رابردوو بوو به وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندن و ئه‌م هه‌فته‌یه‌یش بوو به‌سه‌رۆك وه‌زیرانى وڵاته‌كه‌ى.
هه‌رچه‌ند سانا مارین یه‌كه‌م ژن نییه، سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ى بكات، به‌ڵام له مێژووى وڵاته‌كه به بچووكترین سه‌رۆك وه‌زیران داده‌نرێت. پێشتر دوو سه‌رۆك وه‌زیرانى تر‌ى ژن سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تی فینله‌ندایان كردووه. سانا سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تێكى هاوپه‌یمانى "ئیئتلافى" ده‌كات له پێنج حزب پێكهاتوون، ئه‌وه‌ى سه‌یر بێت ئه‌وه‌یه، هه‌ر پێنج حزبه‌كه‌یش كه حكوومه‌تیان پێكهێناوه له‌لایه‌ن ژنانه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت.
به‌م دواییه چه‌ند سه‌رۆك و رێبه‌رێكى وڵاتان ده‌ركه‌وتوون كه ته‌مه‌نیان له خوار 40 ساڵى دایه. له‌وانه جوسیندا ئاردێرنى سه‌رۆك وه‌زیرانى نیوزیله‌ندا كه ته‌مه‌نى 29 ساڵه. ئولكسى هۆنچارۆك كه ته‌مه‌نى 35 ساڵه سه‌رۆكى وه‌زیران ئۆكراینایه و كیم جۆنگ ئۆن كه ته‌مه‌نى 35 ساڵه سه‌رۆك و رێبه‌رى كۆریاى باكوره.
حكوومه‌تى نوێ پێنج وه‌زیرى ژنه
سانا مارین له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى له باره‌ى كارى داهاتووى گوتى "پێویسته له‌سه‌رمان به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆین و پێویسته زۆر كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى دووباره متمانه‌ى خه‌ڵك به‌ده‌ست بهێنینه‌وه، كارنامه‌یه‌كى هاوبه‌شى حكوومه‌تمان هه‌یه". دواتر سانا مارین له لێدوانه‌كه‌ى باس له ته‌مه‌نى خۆى ده‌كات و ده‌ڵێ "رۆژێك بیرم له ته‌مه‌نم نه‌كردووه‌ته‌وه، یان ژنم، ته‌نیا بیر له‌و هۆكارانه ده‌كه‌مه‌وه كه وایان لێكردم سیاسه‌ت بكه‌م، یان بیر له‌و شتانه ده‌كه‌مه‌وه كه ده‌توانم به ئه‌نجامدانیان ده‌نگى خه‌ڵك به‌ده‌ست بهێنم".
له‌باره‌ى بیروباوه‌ڕى سیاسى خۆى مارین روونى ده‌كاته‌وه ئه‌و له ته‌واوى ژیانى سوودى له ده‌وڵه‌تى خۆشگوزارانى بینیوه، بۆیه هه‌موو كارێكى بۆ ئه‌وه‌ى ده‌بێت كه زامنى ئه‌م هێزه‌ى ده‌وڵه‌ت بكات. ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وتنى ژنانى له پۆسته‌كانى فینله‌ندا به‌مشێوه‌یه بۆ دنیا سه‌رنجڕاكێش بێت، ئه‌وا له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه هیچ رووداوێكى له‌ناكاو نییه، چونكه ژنان له‌م وڵاته مافێكى سیاسى فراوانیان هه‌یه و جگه له‌مه‌یش له كه‌رتى گشتى به‌هێزه‌وه ده‌رده‌كه‌ون. له‌وانه له ساڵى 1983 ژنان 30% كورسییه‌كانى په‌رله‌مانیان هێناوه و له ساڵى 2007 ئه‌م رێژه‌یه بوو به 40% و له خولى ئێسته‌ى په‌رله‌مانیش ژن 47% ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان پێك ده‌هێنن.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى BBC ژنان له ساڵى 1906 له‌م وڵاته مافى ده‌نگدان و ئه‌ندامێتى په‌رله‌مانیان پێدراوه. به‌گوێره‌ى ئه‌و پۆلینكردنه‌ى ئه‌مساڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه، فینله‌ندا به یه‌كێك له وڵاته خۆشه‌كانى دنیا داده‌نرێت و خه‌ڵكه‌كه‌یشى به كامه‌رانتر كه‌س داده‌نرێن. ژماره‌ى دانیشتووانى ئه‌م وڵاته ته‌نیا پێنج ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌سه. ژن نزیكه‌ى 50% كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌م وڵاته پێك ده‌هێنن.