به‌گوێره‌ى ئه‌و توێژینه‌وانه‌ى كراوه، رێژه‌ى قه‌ڵه‌وى له نێوان هه‌ژاران زیاتره نه‌وه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ندان، به‌بڕواى توێژه‌ران ئه‌مه‌یش بۆ سێ هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هه‌ر سێكیان پێوه‌ندى به ته‌ندروستى ئه‌و خواردنه‌وه‌یه هه‌یه كه هه‌ژاران ده‌یخۆن.
جاران سكى زل و ده‌وڵه‌مه‌ندى له زه‌ینى خه‌ڵك پێوه‌ندی راسته‌وخۆیان به یه‌كتره‌وه هه‌بوو، به‌ڵام ئێسته به‌گوێره‌ى ئه‌و توێژینه‌وانه‌ى كراوه، پێوه‌ندى نێوان ده‌وڵه‌مه‌ندى و قه‌ڵه‌وى پێوه‌ندییه‌كى پێچه‌وانییه، واته له نێو ده‌وڵه‌مه‌ندان رێژه‌كه‌ى كه‌مه و له نێو هه‌ژارانیش رێژه‌كه‌ى به‌رز ده‌بێته‌وه.
ده‌وڵه‌مه‌ندان تواناى كڕینى 250 جۆر خواردنیان هه‌یه هه‌ژاران ته‌نیا 22 جۆر
له راپۆرتێكدا كه له ماڵپه‌ڕى
"مه‌یدان" بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه "ئه‌مڕۆ قه‌ڵه‌وى زیاتر له‌و ناوچانه بڵاوده‌بێته‌وه كه ده‌رامه‌ته‌كانیان سنوورداره، به تایبه‌تیش له‌و وڵاتانه‌ى كه تازه گه‌شه ده‌كه‌ن، هۆكاره‌كه‌یش به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه خواردنى خراپ هه‌رزانتره".
جاران له زه‌ینى خه‌ڵك قه‌ڵه‌وى ماناى خۆشگوزارانى و ته‌ندروستى باشى نیشان ده‌دا، له به‌رانبه‌ریشدا لاوازى نیشانه‌ى هه‌ژارى و بێ تاقه‌تى و كه‌م خۆراكى بوو. ئێسته به‌هۆى توێژینه‌وه زانستییه‌كان هه‌موو ئه‌و باوه‌ڕانه پوچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه، به‌ڵكو ده‌ركه‌وتووه ساڵانه سێ ملیۆن كه‌س له دنیا به‌هۆى قه‌ڵه‌وییه‌وه ده‌مرن، جیا له‌مه‌یش قه‌ڵه‌وى هۆكاره بۆ چه‌ندان نه‌خۆشى كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات پاره‌یه‌كى زۆر به ده‌رمان و پكشنینى ته‌ندروستى خه‌رج بكرێت.
له راپۆرته‌كه هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌و دیارده‌یه ده‌ستنیشان كراوه، ئه‌ویش خراپى جۆرى ئه‌و خوردنانه‌یه كه هه‌ژارن ده‌یخۆن. به‌هۆى ئاسانى به‌بازاڕكردنى كاڵاكان و زیادبوونى رێكلام بۆ هه‌ندێك خواردن له وڵاتانى تازه پێگه‌یشتوو، چه‌ندان خۆراكى دروستكراوى هه‌رزان به‌خێراى ده‌خرێنه بازاڕه‌كانه‌وه، كه جیا له چه‌وى رێژه‌یه‌كى زۆر خوێ و شه‌كرییان تێدایه. سیسیلیا ئه‌لبالا كه ژنێكى شاره‌زایه له بوارى خۆراك و ته‌كنه‌لۆجیاى خۆراك له زانكۆى چیلى ده‌ڵێ "یه‌كێك له هۆكاره‌كانى قه‌ڵه‌وى ئه‌وه‌یه، مرۆڤه‌كان به‌ر له دایك بوون به و له كاتى شیرخۆرى تووشى كه‌مى خۆراك ده‌بن دواتریش كاتێك گه‌وره ده‌بن تووشى هێرشێكى خواردنى زۆر چه‌ور ده‌بن.
باتریشیا ئه‌گیرى ژنه زاناى بوارى ئه‌نسرۆپۆلۆجى له كتێبه‌كه‌ى به ناوى "ده‌وڵه‌مه‌ندى لاواز و هه‌ژارى ده‌وڵه‌مه‌ند.. ته‌نگژه‌ى خۆراك" باس له‌وه ده‌كات له‌م 30 ساڵه‌ى كۆتایى له‌ڕووى خۆراكه‌وه جیاوازییه‌كى زۆر له نێوان خواردنى ده‌وڵه‌مه‌ندان و خواردنى هه‌ژاران دروست بووه. له‌رابردوودا به نزیكه‌یى هه‌مووان خواردنى هاوشێوه‌یان ده‌خوارد جا ده‌وڵه‌مه‌ند بوون یان هه‌ژار. كه‌چى ئێسته جیاوازییه‌كى زۆر هه‌یه نه‌وه‌ك ته‌نیا له جۆر به‌ڵكو له ژماره‌شیان.
ئه‌و زانایه ده‌ڵێ ئه‌و خێزانانه‌ى خاوه‌ن داهاتێكى به‌رزن، نزیكه‌ى 250 بژارده‌ى خواردنیان له‌به‌رده‌م دایه، بۆئه‌وه‌ى یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرن، كه‌چى خێزانه هه‌ژاره‌كان بژارده‌ى به‌رده‌میان 22 خۆراكه، زۆرینه‌ى ئه‌و 22 جۆره‌سیش ره‌گه‌زى خۆراكى وه‌ك كالسیۆن و ئاسن و ڤیتامینه‌كان و كانزاكانى تێدا نییه.
ئه‌و ژنه ده‌ڵێ "هه‌ژاره‌كان به‌ده‌ست قه‌ڵه‌وى ده‌ناڵێنن و رووبه‌ڕووى به‌دخۆراكى ده‌بنه‌وه به هۆى په‌تاته و ماعكه‌رۆنه، ئه‌م جۆره خواردنانه شێوازى نوێى برسێیه‌تین، هه‌ژاره‌كان ناتوانن و نازانان ئه‌و جۆره خواردنانه بخۆن كه ده‌یانه‌وێ و به‌سوودن".
مارتن كاراهه‌ر شاره‌زا له سیاسه‌تى ته‌ندروستى و خۆراك ده‌ڵێ" ئێمه به گوێره‌ى داهات و زانین و شاره‌زاییمان خواردنه‌كانمان هه‌ڵده‌بژێرین" شاره‌زایان ده‌ڵێن جگه له خراپى خۆراك، كاتیش گرنگه چونكه كاتێك تۆ ده‌ته‌وێ خواردنێكى ته‌ندروستى و چاكتر بخۆیت مانای ئه‌وه‌یه كاتێكى زیاتر به چێشتلێنان به‌سه‌ر ده‌به‌یت.
هه‌ژاران خواردنى هه‌رزان ده‌خۆن و ناتوانن پرۆگرامى خۆراكى به‌سوود دابنێن
هه‌ر له راپۆرته‌كه هاتووه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى ئه‌مڕۆ ئاماده‌ن پاره‌ى زیاتر به خۆراك بده‌ن، كه‌متر گۆشتى پڕ له چه‌ورى ده‌خۆرن و ته‌نانه‌ت پرۆگرامى خواردنى ئه‌وان زۆرێك میوه و خواردنى تازه ده‌خۆن، كاتێكى زیاتر بۆ وه‌رزش ته‌رخان ده‌كه‌ن و زیاتر بایه‌خ به ته‌ندروستى خۆیان ده‌ده‌ن و كه‌متر به‌دواى رێكلامى خواردنى هه‌رزان ده‌كه‌ون.
ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ناچار نیین پاره له ده‌مى خۆیان بگرنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پێداویستییه‌كانى تریان پێ دابین بكه‌ن، كه‌چى هه‌ژاره‌كان ده‌بێت داهاته كه‌مه‌كانیان دابه‌ش بكه‌ن بۆ خواردن جلوبه‌رگ و پێداویستییه‌كانى تر، بۆیه ناچار ده‌بن خواردنى هه‌رزان بخۆن و پاره‌كه‌یان بۆ شتى تر گڵ بده‌نه‌وه.
جیاوازییه‌كى تر‌ى نێوان هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ندان ئه‌وه‌یه، هه‌ژاره‌كان ناتوانن رۆتینى ته‌ندروستى له خۆراك و وه‌رزش بۆ خۆیان دابنێن و پابه‌ندبن به‌و رۆتینانه‌وه، رۆتینى بایه‌خدان به ته‌ندروستى له خۆشگوزاریی سه‌رچاوه ده‌گرێت و هه‌ژاران ناتوانن پابه‌ند بن به‌م جۆره پرۆگرامانه‌وه.
له كۆى راپۆرته‌كه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێته‌وه، قه‌ڵه‌وى وه‌ك دیارده‌یه‌ك به زۆرى له‌و ناوچه و ده‌وڵه‌تانه بڵاو ده‌كرێته‌وه كه زۆرینه‌ى هه‌ژارنشینن. ره‌نگه بڵێى ئه‌مه‌ریكا وڵاتیچكى هه‌ژار نییه، ئه‌ى بۆچى له ریزبه‌ندى یه‌كه‌مین دایه له قه‌ڵه‌وى؟ له راپۆرته‌كه ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو له ئه‌مه‌ریكا ئه‌و ویلایه‌تانه‌ى هه‌ژارن رێژه‌ی قه‌ڵه‌ویان تێدا به‌رزه. له‌وانه ویلایه‌تى ئه‌ركنساس و میسیسپى كه دوو ویلایه‌تى هه‌ژارنشینن به به‌راورد له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌كانى تر، كه‌چى له ریزبه‌ندى یه‌كه‌مى قه‌ڵه‌وین.