كۆمپانیای "ئینیرغوماش"ی ڕووسی ئاشكرای كرد، كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئۆربیتال ساینس كۆربوریشنی ئه‌مه‌ریكی ڕێككه‌وتووه تا چوار بزوێنه‌ری مووشه‌كی گه‌ردوونی له جۆری ئاڕ دی 181 بۆ مووشه‌كه‌كانی جۆری ئه‌نتاریس به‌و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه بفرۆشێت.
كۆمپانیا ڕووسیه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، نوێنه‌ری كۆمپانیای ئۆربیتال ساینس كوربوریشنی ئه‌مه‌ریكی له شه‌شی ئه‌م مانگه گه‌یشتووه‌ته ڕووسیا و له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌مان ده‌ستی به دانوستاندن كردووه و ده‌یه‌وێ چوار بزووێنه‌ری مووشه‌كی ئه‌نتاریسی پێ بفرۆشین.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، هه‌ردوولا گه‌یشتووینه‌ته ڕێككه‌وتن و له داهاتوویه‌كی نزیك ده‌ست به دروستكردنی بزوێنه‌ره‌كان ده‌كه‌ین و دوای ته‌واوبوونیشیان ڕاده‌ستی لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی ده‌كه‌ین.
ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر ڕووسیا سه‌پاندووه و بزوێنه‌ریشی لێ ده‌كڕێ
پێشتریش ئه‌و
كۆمپانیایه بڵاوی كرده‌وه، كه له ماوه‌ی 2015 تا 2018 زیاتر له 17 بزوێنه‌ری مووشه‌كی درێژمه‌ودای به ئه‌مه‌ریكا فرۆشتووه، كه بۆ مووشه‌ك و كه‌شتییه ئاسمانییه‌كان له كاتی ڕه‌وانه‌كردنیان بۆ گه‌ردوون به‌كارده‌هێنرێن، هه‌رچه‌نده تا ئێسته لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی پشتڕاستی ئه‌و زانیارییه‌ی نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام كۆمپانیاكه دڵنیایی ده‌دات كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان خواستیان له‌سه‌ر كڕینی بزوێنه‌ره‌كانی ئه‌وان زۆره.
كڕینی ئه‌و بزوێنه‌رانه له ڕووسیا له كاتێكدایه كه به‌هۆی هێڕشكردنه سه‌ر دوورگه‌ی كریما و داگیركردنی له‌لایه‌ن ڕووسیاوه، ئه‌مه‌ریكا گه‌مارۆی توندی ئابووری به‌سه‌ر مۆسكۆ سه‌پاندووه، تا وڵاتان مامه‌ڵه‌ی ئابووری له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن، كه‌چی خۆی خه‌ریكی گرێبه‌ستی ژێربه‌ژێره تا ئه‌و جۆره بزوێنه‌رانه له مۆسكۆ بكڕێت.