پزیشكێكی پسپۆر له‌باره‌ی هۆكاری زۆر میزكردن له وه‌رزی زستان ڕوونكردنه‌وه ده‌دات و باس له‌وه ده‌كات، پێویست ناكات ئه‌و بابه‌ته نیگه‌رانتان بكات، چونكه زۆرترین سوود به جه‌سته و ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و پله‌ی گه‌رمی جه‌سته هاوسه‌نگ ده‌كات، هه‌ر ئه‌مه‌یش هۆكاری زۆر میزكردنه‌وه، چونكه له‌شی مرۆڤ له‌و ڕێیه‌وه ده‌توانێ پله‌ی گه‌رمای جه‌سته له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وای ساردی زستان هاوسه‌نگ بكات.
دكتۆره دیانا گال له پێگه‌ی
Doctor for you بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه زۆر میزكردن له زستان دیارده‌یه‌كی بیۆلۆجییه، له‌م ڕێگه‌یه‌وه خوێنی گه‌رم به خێرایی بۆ دڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوو گورچیله شله‌ی تایبه‌ت ده‌كه‌نه خوێنه‌وه بۆ پاككردنه‌وه‌ی، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه پرۆسه‌ی میزكردن خێراتر بێت، چونكه له‌م ڕێگه‌یه‌وه خوێنی گه‌رم ده‌گه‌ڕێته‌وه دڵ و له‌وێوه‌یش بۆ ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌مشێوه‌یه‌یش پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌ی مرۆڤ هاوسه‌نگ ده‌بێت.
ئامانجی سه‌ره‌كی دروستكردنی هاوسه‌نگی پله‌ی گه‌رمییه له جه‌سته
ئه‌و پزیشكه هۆشداری ئه‌وه‌یش ده‌دا، كه ڕه‌نگه ئه‌م دیارده‌یه گرفتیش به دوای خۆیدا بهێنێت، چونكه له‌و پرۆسه خێراییه ئاو و خوێ له جه‌سته‌ی مرۆڤ به په‌له ده‌كاته ده‌ره‌وه، بۆیه زۆرجار له زستان كێشه‌ی كه‌می سۆدیۆم له خوێنی مرۆڤ دروست ده‌بێت، ڕێژه‌ی پۆتاسیۆم به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌م حاڵه‌تانه‌یش ده‌بێته هۆی دروستبوونی گرفت له خوێنی مرۆڤ.