كراسێكی تایبه‌تی شازاده‌ی كۆچكردووی به‌ریتانیا "دیانا"، له زیادكردنێكی تایبه‌ت له به‌ریتانیا پێشان درا بۆ فرۆشتن، به‌ڵام ئه‌و نرخه‌ی نه‌كرد كه بۆ خه‌مڵێنرابوو.
پێگه‌ی "
ئیلاف" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، زیادكردنێك له به‌ریتانیا شكستی هێنا به‌وه‌ی ویستوویه‌تی كراسێكی تایبه‌تی شازاده‌ی كۆچكردووی به‌ریتانیا "دیانا" بفرۆشێ، به‌ڵام ئه‌و نرخه‌ی نه‌كرد كه بۆی خه‌ڵمێنرابوو.
زیادكردنی "كێری تیلۆر" له به‌ریتانیا، ئه‌و كراسه‌ی بۆ زیادكردن نمایش كرد كه شازاده دیانا له ئاهه‌نگێك له كۆشكی سپیی ئه‌مه‌ریكا له 1985دا پۆشیبووی و له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند جۆن ترافۆڵتادا سه‌مای ده‌كرد.
به‌پێی پێگه‌كه، كراسه‌كه كه ره‌نگی نیلیی تۆخه و به 300 هه‌زار پاوه‌ند نمایش كرابوو، به‌ڵام تا ته‌واوبوونی زیادكردنه‌كه‌یش كه‌س ئه‌و نرخه‌ی پێ نه‌دا. له‌كاتێكدا دوو كراسی تری هه‌مان خاتوون له‌و زیادكردنه هاتنه فرۆشتن.
ئه‌و كراسه‌ی دیانا له‌لایه‌ن دیزاینه‌ری ناوداری دنیا فیكتۆر ئیلستاین دیزاین كراوه.
دیانا فڕه‌نسیس سپنسه‌ر كه شازاده‌ی به‌ریتانیا بوو، له ساڵی 1961 له دایك بووه. هاوسه‌ری شازاده‌ی به‌ریتانیا چارڵز بوو كه ده‌كاته كوڕی گه‌وره‌ی ئه‌لیزابێسی دووه‌م. له ساڵی 1997 له پاریس پایه‌ته‌ختی فڕه‌نسا به‌هۆی رووداوی هاتوچۆوه گیانی له ده‌ست دا. تا ئێسته‌یش گومان له مردنی ئه‌و شازاده‌یه ده‌كرێ و هه‌ندێك پێیان وایه رووداوه‌كه پلانی بۆ داڕێژراوه، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌خراوه‌ته ڕوو.