كۆمەڵێك كادری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان یاداشتێكیان بڵاو كردەوە و تێیدا كوڕەكانی تاڵەبانی بەوە تۆمەتبار دەكەن كە بەناوی بنەماڵەی تاڵەبانییەوە كۆنترۆڵی یەكێتییان كردووە.
ئەمڕۆ چوارشەم 11ـی كانوونی یەكەم، نووسراوێكی كۆمەڵێك ئەندام و لایەنگری یەكێـتی دژی كوڕانی تاڵەبانی بڵاو كرایەوە و تێیدا ئاشكرا كراوە، لە دوای مردنی مام جەلالەوە ئیتر یەكێتییەكەی جاران نەماوە.
دوای مام جەلال یەكێـتی پارێزراو و نییە
لە نووسراوەكە ئاشكرا كراوە، كوڕانی جەلال تاڵەبانی بنەماڵەی مام جەلال بۆ بەرژەوەندی خۆیان بە شێوەیەكی ناعەدەلاتانە بەكاردەهێنن ئەوەی لەگەڵ ئەواندا نەبێت بە دژی بنەماڵەی مام جەلالی دەزانن و یەكێتییان بەكار هێناوە.
لەو یاداشتەدا كە واژووی چەند لێپرسراوێكی لە یەكێتیی نیشتمانی ناوچەی گەرمیانی لەسەرە، دەڵێن دوای مام جەلال یەكێـتی پارێزراو و نییە.
ئەو نووسینەی ئەندامانی مەڵبەندی یەكێتی لە گەرمیان لە كاتێكدایە ڕۆژی دووشەم كۆنفڕانسی مەڵبەندەكان بەڕێوە چوو و لە سنووری گەرمیانیش بوو بە شەڕ و تا ئێستەش ئەنجامەكان نەزانراوە.
لە ڕۆژی پێنجی كانوونی یەكەم بۆ جاری دووەم ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بڕیاری دا كۆنگرە لە ئەمساڵدا بكرێت، ئەوەیش بەهۆی زۆربوونی گوشارەكان لەسەر ئەو حزبە و ململانێ ناوخۆییەكانی بوو.