له كاتى به‌شداربوونیان له گه‌ڕێكى نوێى دانوستاندنه‌كانى ئه‌ستانه، رووسیا و توركیا و ئێران به‌یاننامه‌یه‌كى هاوبه‌ش ده‌رده‌كه‌ن و تێیدا دژى داوایه‌كى كوردى رۆژئاوا ده‌وه‌ستنه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 11ى كانوونى یه‌كه‌م، ئاژانسى
رۆیته‌رز ئاماژه‌ى بۆ ناوه‌ڕۆكى به‌یاننامه‌یه‌ك كردووه، له‌لایه‌ن ئه‌و سێ وڵاته بڵاو كراوه‌ته‌وه كه به وڵاتانى گره‌نتیكار له دۆسیه‌ى سووریا ده‌ناسرێن.
سێ وڵاته‌كه خۆڕێبه‌رى رۆژئاوا به بیانووییه‌ك ده‌زانن بۆ بردنى نه‌وت
له به‌شێكى به‌یاننامه‌كه هاتووه، هه‌رسێ وڵات دژایه‌تى بیرۆكه‌ى خۆڕێبه‌رى ده‌كه‌ن و بێ ئه‌وه‌ى ناوى كورد بهێنن به خواستى جوداخوازى تۆمه‌تبارى ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن بۆ ئه‌وه‌یه تا ده‌ست به‌سه‌ر داهاتى نه‌وتى سووریا بگرێت.
دواتر هه‌رسێ وڵات نیگه‌رانى خۆیان له زیادبوونى گرووپه تیرۆریستییه‌كانى ئیدلب ده‌رده‌بڕن و دووپات له‌سه‌ر هاوئاهه‌نگى نێوانیان ده‌كه‌نه‌وه بۆ له‌ناوبردنیان.
به‌یاننامه‌ى ئه‌م سێ وڵاته له‌كاتى به‌ڕێوه‌چوونى گه‌ڕێكى نوێى دانوستاندنه‌كانى ئه‌ستانه بوو كه له نورسوڵتانى پایته‌ختى كازاخستان به‌ڕێوه چوو.
له‌ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندان جار به‌رپرسانى رووسیا بیرۆكه‌ى خۆڕێبه‌رییان له رۆژئاواى كوردستان ره‌ت كردووه‌ته‌وه و هانى هێزه كوردییه‌كانیان داوه دانوستاندن بكه‌ن.