میدیاكانی نزیك له لاهوور جه‌نگی ده‌یانه‌وێ له‌باره‌ی چاكسازی هه‌واڵی ناڕاست بڵاو بكه‌نه‌وه و چاكسازی تێكه‌ڵ به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
میدیاكانی لاهوور جه‌نگی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان زۆرترین زانیاری ناڕاست له‌سه‌ر چاكسازییه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بڵاو بكه‌نه‌وه كه بڕیاره ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ند بكرێت و ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێ.
په‌رله‌مان چاوه‌ڕێی پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
میدیاكانی لاهوور كه به‌شه‌ڕی باڵه‌كانی یه‌كێتیدا ڕاناگه‌ن ئێسته په‌لاماری چاكسازی ده‌ده‌ن و له دوێنێوه هه‌واڵ و ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه چاكسازییه‌كه‌ی حكوومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌م ده‌كاته‌وه، له‌كاتێكدا له‌ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه‌دا هیچ ماده‌یه‌كی له‌وشێوه‌ی تێدا نییه.
ڕۆبینا تیاری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان/ مه‌سیحی/ بۆ "وشه" گوتی، په‌رله‌مانی كوردستان چاوه‌ڕێی پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و به‌پێی پڕۆژه‌كه و زانیاری ناو پڕۆژه‌كه‌یش بێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌كراوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپات ده‌كاته‌وه كه چاكسازی له كوردستان به‌بێ ئاسته‌نگ تێناپه‌ڕێت و بێگومان كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كرێ.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر عه‌لی حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، چاكسازی ده‌كرێ و هیچ پێوه‌ندییه‌كیشی به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانه‌وه نابێت.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، ڕژده له‌سه‌ر چاكسازی و چاوپۆشی له گه‌نده‌ڵی هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناكات.