سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه گوایه له‌ناو پڕۆژه‌ی چاكسازی باسی بڕین و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رماڵه كراوه و ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه پێوه‌ندی به پله باڵاكانه‌وه هه‌یه.
ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێوه‌ندی به فه‌رمانبه‌رانه‌وه نیه
تا كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌و هه‌واڵه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌دایه بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی چاكسازی په‌سه‌ند بكات و ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێ، به‌ڵام ئێسته به‌شێكی پڕۆژه‌كه به‌بێ هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌میدیاكان بڵاو كراوه‌ته‌وه كه قسه‌ی زۆری دروست كردووه.
له ناوه‌ڕۆكی یاساكه‌دا باس له كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رماڵه ده‌كات به‌پێی بڕوانامه، به‌ڵام عه‌لی حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا نووسیویه‌تی، ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێوه‌ندی به فه‌رمانبه‌رانه‌وه نیه و بۆ خانه‌نشینی پله باڵاكانه، ئه‌م بڕگه‌ش له یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتووی عێراق دا هاتووه.