عێراق.. خۆپێشاندەران مەرجەكانی سەرۆك وەزیرانی نوێ رادەگەیەنن

:: PM:05:15:11/12/2019 ‌

لەو كاتەی وادەی دەستووری دیاریكردنی كەسێك بۆ جێگرتنەوەی عادل عەبدولمەهدی لە سەرۆكی حكوومەتی كاتی عێراق خەریكە كۆتایی دێت، خۆپێشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر بەیاننامەیەك لە بەغدای پایەتەخت دەردەكەن و مەرجی خۆیان بۆ كاندیدی سەرۆك وەزیران دیاری دەكەن.
خۆپێشاندەران بۆ قۆناغی كاتی هێزە سیاسییەكان پەراوێز دەخەن
وەك ئەو بەیاننامەیە لەرێگەی بڵندگۆكانەوە لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا هاتو خوێندنەوە، تیایدا هاتووە، ئێمە بەدوای گەڕاندەوەی وڵات و خاكین، بۆیە بەرووی ستەمكاران راپەڕیوین و هەر رۆژێك تێپەڕ دەبێت خوێنی زیاتر و قوربانی زیاتر دەدەین.

وەك خۆپێشاندەران ئاماژە دەكەن، دوای ئارامگرتن و سووربوونمان توانیمان حكوومەتی كوشتن بڕووخێنین و ئێستە لەبەر دەرگەی قۆناغێكی نوێداین و پێویست بە روونكردنەوەی چەند شتێك دەكات كە روونە، بۆیە دوای راوێژكردن بینیمان كە پێویستە تایبەتمەندی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق دیاری بكەین كە بۆ قۆناغی كاتی داهاتوو دەسەڵات دەگرێتە دەست و تیایدا ئامادەسازی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكرێت، چونكە ئەو قۆناغە زۆر هەستیارە و چارەنووسی نەتەوەیەك دیاری دەكات. 

بۆیە رای دەگەیەنین كە پێویستە مەرجەكانی لەو كەسایەتییەدا هەبێت وەك لە خوارەوەیە:

1-كەسێكی سەربەخۆ و دوور لە حزبە و رەوتە سیاسییەكان و دوو رەگەزنامەیی نەبێت.

2-پێشتر وەزیر یان بەپلەی وەزی و پەرلەمانتار و پارێزگای نەبووبێت.

3-كەسێكی پاك و ئازا بێت و هیچ دۆسیەكی گەندەڵە لەسەر نەبووبێت.

4-كەسێكی گەنج بێت یان تەمەنی لە 55 ساڵ تێپەڕی نەكردبێت.

5-بەڵێن بدات خۆی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو كاندید نەكاتەوە.

6-پابەندی جێبەجێكردنی داواكاری خۆپێشاندەران لە گۆڕەپانەكانی مانگرتن بێت.

7-بڕیارەكانی تەواو عێراقیانە بن و نەكەوێتە ژێر گوشاری هێزە سیاسییەكان و دەستوەردانی دەرەكییەوە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل