ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سه‌عات شه‌شی ئێواره، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەی کەرخی بەغدا بیسترا، به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" ته‌قینه‌وه‌كه له ڕێگه‌ی بۆمبێكی چێنراو بووه و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه 23 سه‌رباز برینداربووون.
له ڕێگه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی ده‌ستكردی
به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، له‌ناو هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراقی، تەقینەوەکە لە ناوچەی کەرخ لە ڕۆژئاوای شاری بەغدا بووە، تەقینەوەکە دەنگی کەلوپەلی سەربازی بووە، گومان ده‌كرێت له‌لاین خۆپێشانده‌ران ته‌قێنرابێته‌وه له ڕێگه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی ده‌ستكردی.
خۆپێشاندانه‌كانی عێراق ئه‌مجاره جیاواز له هه‌موو كاته‌كانی تر، پشوودرێژ و وریان له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌كاندا، تیمێكی شاراوه‌یش هه‌ن ئیداره‌ی گۆڕه‌پانه‌كان ده‌ده‌ن و تا ئێسته ئه‌وه‌ی دیاره به روونی ئێران ده‌كه‌نه ئامانج به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانه زۆره‌كانی له عێراقدا.
ئەمڕۆ لە بەغدای پایەتەخت گردبوونەوەی چەند ملیۆن كەسی هاتە رێكخستن وەك پاڵپشتییەك بۆ داواكاری خۆپێشاندەران، بانگەشە هەبوو بۆ هەڵكوتانە سەر ناوچەی سەوز، بەڵام خۆپێشاندەران رایان گەیاند كە ئەوان ئەوەیان ناوێت، ئێوارەی ئەمڕۆ لەنزیك گۆڕەپانی وەسبە لە بەغدا ژمارەیەك خۆپێشاندەر و هێزە تەناهییەكان رووبەڕووی یەكتر بوونەوە.