یه‌كه‌م پایته‌ختی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا واشنتن نه‌بوو و مێژووه‌كه‌یشی بۆ 300 ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه، تا گه‌یشتن به واشنتن و جێگیربوونی وه‌ك پایته‌خت، هه‌شت شاری تر له ویلایه‌ته جیا جیاكانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا دیارییكراون، ئێسته‌یش به پایته‌خته له‌بیركراوه‌كان ناویان ده‌برێت و كه‌س زانیاری له‌باره‌یانه‌وه نازانێت، هه‌رچه‌نده مێژووه‌كه‌ی زۆر كۆن نییه و پێوه‌سته به مێژووی ئه‌مه‌ریكاوه.
یه‌كه‌م: فیلادلفیا ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا
به یه‌كه‌م پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێ و هۆڵی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مه‌ریكا له ده‌ست داگیركه‌رانی ئه‌وروپا له‌و شاره‌یه، یه‌كه‌م كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكایش له‌و هۆڵی كارینتر له 1774 له فیلادلفیا كۆبووه‌ته‌وه، ئێسته‌یش ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا له‌و هۆڵ و باڵه‌خانه‌یه‌دان كه مێژوویه‌كی گرنگی ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌خات، دوای ئه‌وه‌ی له چواری ته‌مووز/یۆلیۆی 1776 ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌و هۆڵه بڕیاریان دا سه‌ربه‌خۆ بن و له ژێر ده‌ستی ئینگلیز و هێزه‌كانی تری ئه‌وروپا خۆیان ڕزگار بكه‌ن.
دووه‌م: بالتیمۆر ویلایه‌تی ماریلاند
دوای ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی له 1776 و هێرشی ئینگلیزه‌كان و نزیكبوونه‌وه‌یان له فیلادلفیا، ئه‌مه‌ریكییه‌كان پایته‌ختی خۆیان بۆ بالتیمۆری ویلایه‌تی ماریلاند گواسته‌وه، واته نه‌ك به ئاره‌زوو و به ئیسراحه‌ت، به‌ڵكوو به ڕاكردن و هه‌ڵاتن ئه‌م كاره‌یان كرد، چونكه سه‌ربازه‌كانی به‌ریتانیا هاتنه ناو شاری فیلادلفیاوه و داگیركریان كرد. بۆ یه‌كه‌مجاریش له 20ی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 1776 كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له بالتیمۆر له ماڵی هینری ڤایت كۆبوونه‌وه، چونكه ماڵه‌كه‌ی به گه‌وره‌ترین خانووی بالتیمۆر داده‌نرا و سێ نهۆم پێكهاتبوو.
سێیه‌م: لانكسته‌ر ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا
ئه‌و شاره‌ی ئێسته به ناوه‌ندی ناوچه‌می ئامیش ناوده‌برێ، سه‌رده‌مێك دڵی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكای لێ بوو، به‌لام ئه‌مه ته‌نیا بۆ یه‌ك ڕۆژ بوو، پاش ئه‌وه‌ی له هاوینی 1777 جاریكی تر به‌ریتانییه‌كان هێرشیان كرده‌وه سه‌ر فیلادلفیا، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له جه‌نگی براندبواین له 11ی ئه‌یلوول/سێپتێبمره‌ی 1777 دۆڕان، به‌وهۆیه‌وه 65 میل به ئاراسته‌ی ڕۆژئاوا فیلادلفیایان جێهێشت و له 27ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار له باڵه‌خانه‌ی دادگای شاری لانكسته‌ر كۆبوونه‌وه.
زۆربه‌ی جار به‌هۆی شه‌ڕ و هێرشی به‌ریتانی و ئه‌وروپییه‌كان پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا به په‌له ده‌گۆڕدرا
چواره‌م:یۆرك، ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا
پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ریتانییه‌كان زیاتر و پێشڕه‌وییه‌كانیان به ئاراسته‌ی ڕۆژئاوا زیاتر ده‌بوو، بۆیه لانكسته‌ر به ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ پایته‌خت نه‌مایه‌وه و بڕیار درا، 25 میلی تر به ئاراسته‌ی ڕۆژئاوا بڕۆن، به‌وهۆیه‌وه له شاری یۆرك گیرسانه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شاره‌كه كه‌وتبووه پشت ڕووباری سسكویهانا به ناوچه‌یه‌كی ئارامتریان ده‌زانی، له 30ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 1777 كۆنگرێس له‌م شاره كۆبووه‌وه و حكوومه‌تیش ماوه‌ی نۆ مانگ له‌وێ مایه‌وه و بنه‌ما و ماده‌كانی كۆنفیدرالی و پێوه‌ندی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌یه‌كتره‌وه له‌لایه‌ن باوكانی ئه‌مه‌ریكا له‌م شاره نووسرایه‌وه.
پێنجه‌م: برنستۆن ویلایه‌تی نیوجێرسی
دوای چه‌ند ساڵێك پاش ئه‌وه‌ی له 1781 شۆڕشێگڕه‌كانی هیندییه سووره‌كان به‌سه‌ر سوپای ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتن و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌یان دروست كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی فیلادلفیا جارێكی تر بووه به پایته‌خت، به‌ڵام حكوومه‌ت و كۆنگرێس له‌و شاره كه‌وتنه ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ی هیندییه سووره‌كان و شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكاوه، بۆیه بڕیاریان دا باره‌گانی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت بۆ برینستۆن بگوازنه‌وه، زانكۆی نیوجێرسی كرایه باره‌گای كۆنگرێس و حكوومه‌ت و بۆ یه‌كه‌مجاریش كۆنگرێسی ویلایه‌ته كۆنفیدراله‌كانی چوارچێوه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هۆلی ناسۆ كۆبوونه‌وه، كه به گه‌وره‌ترین هۆلی ئه‌كادیمی له ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێ و ماوه‌ی چوار مانگ له‌و شاره مانه‌وه.
بۆ یه‌كه‌مجار له‌م شاره ئه‌مه‌ریكا وه‌ك وڵاتێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كرا و شاندێكی دیپلۆماسی هۆڵندا بۆ تاوتوێكردن و واژووكردنی ڕێككه‌وتنامه‌ی پاریس كۆبوونه‌وه و كۆتایی به شه‌ڕی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریكییه‌كان هات.
شه‌شه‌م: ئه‌ناپۆلیس، ویلایه‌تی ماریلاند
پاش نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌كان و دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی حكوومه‌ت و كۆنگرێس بۆ فیلادلفیا، به‌ڵام له 1783 جارێكی تر شه‌ڕ و هه‌ڕه‌شه حكوومه‌ت و كۆنگرێسیان بۆ ئاناپۆلیس ئاواره كرده‌وه و بۆ یه‌كه‌مجاریش كۆنگرێس له 26ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری هه‌مانساڵ له‌م شاره كۆبووه‌وه، هه‌ر له‌م شاره‌یش فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هیندییه سووره‌كان بڕیاری دا ده‌سبه‌رداری شه‌ڕ بێ و وه‌ك هاووڵاتییه‌كی ئاسایی بژی، جیا له‌وه‌یش په‌یماننامه‌ی پاریس له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه له‌م شاره په‌سه‌ند كرا.
حه‌وته‌م: ترینتۆن، ویلایه‌تی نیوجێرسی
ئه‌مجاره كۆنگرێس و حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ شاری برینتۆنیان گواسته‌وه و له هۆڵ و یانه‌ی "فرنش ئارمز" بۆ یه‌كه‌مجار كۆبوونه‌وه، كه گه‌وره‌ترین باڵه‌خانه و یانه‌ی ویلایه‌ته‌كه‌یه و دواجاریش ئه‌و شاره بووه پایته‌ختی ویلایه‌تی نیوجێرسی، باڵه‌خانه‌كه به كرێ گیرا و له سێ نهۆم پێكهاتبوو، دوای ئه‌وه‌ی كۆنگرێس و حكوومه‌ت له شاره‌كه نه‌مان، جارێكی تر باڵه‌خانه‌كه كرایه‌وه یانه‌ی شه‌وانه و ڕیستۆرانت.
پاش بنیاتنانی واشنتن دواجار بڕیاریان دا واشنتن بكه‌ن به پایته‌ختی فه‌رمی وڵاته‌كه
هه‌شته‌م: نیویۆرك
له كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 1785 كۆنگرێسی
ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له هۆڵی "وۆل ستریت"ی نیویۆرك به‌ستا، ئه‌و شاره ماوه‌ی زیاتر له پێنج ساڵ وه‌ك پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا مایه‌وه و ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكای لێ نووسرایه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی به فه‌رمی لێ ڕاگه‌یه‌نرا و باڵه‌خانه‌ی شیاو بۆ كۆنگرێس و حكوومه‌ت له‌و شاره دروستكران. به‌ڵام له كۆتاییدا دوای بنیاتنانی واشنتن، ئه‌و شاره نوێیه وه‌ك پایته‌ختی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكا دیارییكرا و تا ئێسته‌یش به‌وشێوه‌یه ماوه‌ته‌وه.