كه‌مێك پیش ئێسته وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان، پڕۆژه‌یاسای چاكسازی راده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كرد و بڕیاره په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكات.
پەرلەمان بانگهێشتی ئەندامانی دەکات بۆ خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەکە
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 12ی كانوونی یه‌كه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی پێوه‌سته به چاكسازی له هه‌رێم، دوێنێ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سند كرا، راده‌ستی په‌رله‌مان كرا.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، پڕۆژه‌یاساكه له‌لایه‌ن ڤاڵا فه‌رید وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مانه‌وه راده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه.
بڕیاره ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بانگهێشتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بكات بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساكه.
دوێنێ چوارشه‌م 11ی كانوونی یه‌كه‌م، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ په‌سندكردنی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی، كۆبوونه‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرا بوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له خانه‌نشین و مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر له هه‌رێمی كوردستان كرا كه به‌شێكه له به‌رنامه‌ی گشتگیریی چاكسازیی له چوارچێوه‌ی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتبوو، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه دا، چاكسازی پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه و له هه‌نگاوه‌كانی داهاتوودا گشت كه‌رته‌كان ده‌گرێته‌وه، له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م، به‌ڵێنمان دابوو ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه بنێرین بۆ په‌رله‌مان، ئه‌مه‌ش پڕۆژه‌ی هه‌موو لایه‌نه به‌شداره‌كانی حكوومه‌ته و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و دادپه‌ره‌وه‌رییه و به دڵنیاییشه‌وه خه‌ڵكی شایسته، مافه‌كانیان پارێزراو ده‌بێت.