گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ڕه‌شه له ده‌سه‌ڵاتدرانى عێراق ده‌كات به‌وه‌ى كێشه‌ى كوشتنى خۆپێشانده‌ران ده‌كاته بابه‌تێكى نێوده‌وڵه‌تى.
مۆرگان ئۆرتاگۆس گوته‌بێژى
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 12ى كانوونى یه‌كه‌م، هه‌ڕه‌شه له عێراق ده‌كات به‌وه‌ى كێشه‌ى كوشتنى خۆپێشانده‌ران ده‌كاته كێشه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى و راى گشتیى نێوده‌وڵه‌تى له دژى ئه‌م دیارده‌یه ده‌جووڵێنێ.
ئه‌مه‌ریكا كوشتنى خۆپێشانده‌رانى عێراق ده‌كاته كێشه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى
ئۆرتاگۆس له به‌یاننامه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "كاتێك خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كى ئاشتییانه خۆپێشاندان ده‌كه‌ن ئێمه بڕوامان به‌وه هه‌یه مافى خۆیان و چاره‌نووسى خۆیان دیار بكه‌ن".
دواتریش له‌باره‌ی عێراق ده‌ڵێ، "وا باشتره ده‌وڵه‌تان رێ به خۆپێشانده‌ران بده‌ن گوزارشت له بۆچوونى خۆیان بكه‌ن، چونكه ئه‌وان داواى حكوومه‌تى باش و شه‌فاف ده‌كه‌ن، واشنتن پاڵپشتى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كات له سه‌رانسه‌رى دنیا".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "خۆپێشانده‌ران له عێراق ده‌یانه‌وێ لێپرسینه‌وه له حكوومه‌ت بكه‌ن تا چاكسازى بكات و به‌شێوه‌یه‌كى به‌رپرسانه مامه‌ڵه بكات و ده‌بێت ملكه‌چى لێپرسینه‌وه بێت له سه‌رانسه‌رى دنیا".
دوو مانگه خۆپێشانده‌ران له عێراق به‌رده‌وامه و وێڕاى ئه‌وه‌ى زیاتر له 450 كه‌س كوژراون، به ده‌یان هه‌زاریش بریندارن و تا ئێسته‌یش گرتن و رفاندن و كوشتنى خۆپێشانده‌ران به‌رده‌وامه.