قاوه‌ی مه‌رگ، له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه‌وه دروست كراوه كه به‌هێزترین جۆری قاوه‌یه له دنیادا. ته‌نیا خواردنه‌وه‌ی یه‌ك كووپ له‌م قاوه‌یه چیت لێ ده‌كات؟.
ماڵپه‌ڕی "
caffeineinformer" ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی له‌باره‌ی ئه‌م قاوه‌یه بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، قاوه‌كه به‌ناوی قاوه‌ی مه‌رگه‌وه‌یه "Death Wish Coffee" كه رێژه‌ی 728 میلی گرام كافایینی تێدایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسامییه ئه‌وه‌یه ئه‌م قاوه‌ییه یه‌كێكه له جۆره به‌هێزه‌كانی قاوه و له ماده‌ی سرووشتییه‌كان دروست ده‌كرێت.
تا ئێستەیش بەهێزترین قاوەیە لە هەموو دنیادا
ئه‌م جۆره قاوه‌یه له ساڵی 2012 دا له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه‌وه به‌ناوی خوودی قاوه‌كه وه ناونراوه كه ناوی "Death Wish Coffee" و تا ئێسته‌یش یه‌كێكه له به‌هێزترین جۆره‌كانی قاوه له دنیادا كه ته‌نیا یه‌ك كووپ قاوه له %200 كافایین ده‌دات به جه‌سته‌ت و بۆ ماوه‌ی 36 سه‌عات له خه‌وت ده‌خات.
بۆیه له‌م باره‌یه‌وه پزیشكان هۆشیارییان داوه كه مه‌ترسییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ جه‌سته و دڵ و مێشك ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش زۆرێك له پزیشكان توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجام داوه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئه‌م جۆره قاوه‌یه ده‌خۆنه‌وه دووچاری تووشبوون به خه‌مۆكی ده‌بن.