له هه‌ولێر به‌هۆی گڕگرتنی مۆلیده‌ی یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كان باوك و كوڕێك سووتان و كوڕه‌كه گیانی له ده‌ست دا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 12ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ر، شایه‌تحاڵێك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له‌گه‌ڕه‌كی ئاڵتوون ستی له هه‌ولێر مۆلیده‌یه‌كی كاره‌با گری گرتووه و باوك و كوڕێك بوونه‌ته قوربانی كه كوڕه‌كه ده‌ست به‌جێ گیانی له ده‌ست داوه و باوهكهیش به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی سووتاوه.
ئه‌و باوك و كوڕه كارپێكه‌ری مۆلیده بوون
وه‌ك شایه‌تحاڵه‌كه كه دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ئاڵتوون سیتییه گوتی، ئه‌و باوك و كوڕه كارپێكه‌ری مۆلیده بوون.
هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر زانیارییه‌كانی پشتڕاستكرده‌وه و به "وشه"ی گوت، ڕووداوه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بووه و پۆلیس ده‌ست به‌جێ گه‌یشتووه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه. هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی باوكی كوڕه‌كه سووتاوه.
له هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر مۆلیده‌ی ئه‌هلیی هه‌یه كه ته‌واوكه‌ری كاره‌بای نیشتمانی كاری پێ ده‌كرێ.