شادیه جه‌زا خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی دیاره له هونه‌ری نواندنی كوردیدا و له چه‌ندان فیلم و دراما و شانۆ و ڤیدیۆ كلیپ و چه‌ندان به‌رنامه‌ی جیاواز به‌شداری كردووه. شادیه له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا تیشك ده‌خاته سه‌ر كاره هونه‌رییه‌كانی رابردووی و رای ده‌گه‌یه‌نێت كه ئێسته له درامایه‌كی 80 ئه‌ڵقه‌ییدا رۆڵ ده‌بینێت.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵه كاری نواندن ده‌كه‌یت؟
17 ساڵه كاری نواندن ده‌كه‌م، له هه‌موو بواره‌كانی "شانۆ، دراما و فیلم، ڕێكلام، ڤیدیۆ كلیپ" به‌شداریم كردووه و ئه‌زموونم هه‌یه، یه‌كه‌م ئه‌زموونیشم به‌شداریی بوو له فیلمی "ته‌نه‌كه" و درامایه‌كی 30 ئه‌ڵقه‌یی. هه‌روه‌ها له درامای "كه‌ركووك4" له ده‌رهێنانی مامۆستا ناسر حه‌سه‌ن ڕۆڵی سه‌ره‌كیم هه‌بوو، تێیدا ڕۆڵی دایكم به‌رجه‌سته كردبوو.
تا ئێسته له چه‌ند شانۆگه‌ری و فیلم و دراما به‌شداریت كردووه؟
تا ئێسته له 18 شانۆگه‌ری و 10 دراما و هه‌شت فیلمی سینه‌مایی و ڕێكلام به‌شداریم كردووه، هه‌روه‌ها له ڤیدیۆ كلیپێكیش بۆ هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ "یه‌ریڤان هه‌ڵه‌بجه‌یی" به‌شداریم كردووه، له‌گه‌ڵ چه‌ندان پرۆگرامی جیاواز.
هاوكات له هه‌موو فێستیڤاڵه ناوه‌خۆییه‌كان ئاماده‌ییم هه‌بووه و تا ئێسته‌یش 21 خه‌ڵات و ڕێزلێنانم پێ به‌خشراوه.
زیاتر ئه‌و ڕۆڵانه‌ی پێت دراون چی بوون و كێن ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵیاندا كارت كردووه؟
له زۆربه‌ی رۆڵه‌كاندا دایك بووم. ئه‌و ده‌رهێنه‌رانه‌ی كارم بۆ كردوون وه‌ك مامۆستا ناسر حه‌سه‌ن، به‌كر ڕه‌شید، لوقمان غه‌ریب، دكتۆر نیاز له‌تیف، شۆڕش قادر، هاوكات مامۆستا جیهاد دڵپاكی خوالێخۆشبوو هه‌م وه‌ك ده‌رهێنه‌ر و هه‌م كاری نواندنیشم له‌گه‌ڵدا كردووه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ستافی گرووپی قاقا، ماهیر حه‌سه‌ن و ئه‌حمه‌د جۆڵا و چه‌ندان ئه‌كته‌ری تر كاری نواندنم كردووه، له هه‌مانكاتدا به‌شداریم له به‌رنامه‌ی تیرۆزی هه‌فتانه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی كه‌ركووك كردووه.
له هونه‌ری نواندندا خۆت چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت؟
خۆشه‌ویستیی بینه‌ر بۆ من هه‌ڵسه‌نگاندنه نه‌ك خۆم، گرنگه ئه‌وان چه‌ند له رۆڵه‌كانم ڕازین.
خۆشه‌ویستترین ئه‌و كه‌سانه‌ی كارت له‌گه‌ڵ كردوون كێن؟
به‌ركه‌وتنم له‌گه‌ڵ ستافێكی به ئه‌زموون هه‌بووه، وه‌ك مامۆستا جیهاد دڵپاك و ڕووناك خان و عه‌تییه خان، نه‌رمین كاوانی، مسته‌فا ئه‌حمه‌د، ئه‌حمه‌د جۆڵا، ماهیر حه‌سه‌ن، به‌یان زه‌ریفی، ڕووبار خان و زۆر هونه‌رمه‌ندی خۆشه‌ویستی تر كه شانازی به بوونیانه‌وه ده‌كه‌م.
ئێسته‌یش له وێنه‌گرتنی درامای "به‌خته باران"داین كه بۆ یه‌كه‌م جاره له هه‌رێمی كوردستان درامای 80 ئه‌ڵقه‌یی به‌رهه‌م بهێنرێت، تێیدا ڕۆڵی دووه‌می خێزانیی دراماكه به‌رجه‌سته ده‌كه‌م، ئه‌ویش ڕۆڵی "كیلاس"ـه.
ده‌رهێنه‌ری دراماكه كێیه؟
درامای "به‌خته‌باران" له ده‌رهێنانی دكتۆر نیاز له‌تیف، ئه‌م ڕۆڵه‌ی پێیان داوم له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه زۆرم خۆش ده‌وێ، چونكه له ژیانی ئێستهیشمدا خۆم له‌و كاره‌كته‌رانه ده‌بینمه‌وه كه پێیان داوم.
به‌لای تۆوه چ ئه‌كته‌رێك سه‌ركه‌وتووه؟
ئه‌كته‌ری سه‌ركه‌وتوو ئه‌و كه‌سه‌یه بتوانێ به باشی ڕۆڵه‌كه‌ی به‌رجه‌سته بكات و له چوارچێوه‌ی ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ده‌ربچێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیه‌تی بیگه‌یه‌نێت به بینه‌ره‌كه‌ی.
بوون به ئه‌كته‌ر خۆشه‌ویستییه بۆ كاره‌كه یان بۆ مه‌به‌ستی تره؟
نه‌خێر هیچ مه‌به‌ستێكی تر نییه له خۆشه‌ویستی زیاتر، ته‌نانه‌ت بوون به ئه‌كته‌ر نه‌بووه‌ته پیشه كه ژیانی پێ به‌ڕێوه ببرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێك له ئێمه له پاڵ كاری ئه‌كته‌ریدا پیشه‌یه‌كی ترمان نه‌بێت، ناتوانین ژیان بكه‌ین، بۆ نموونه خۆم مامۆستا‌م، به‌هۆی خۆشه‌ویستیشمه‌وه بۆ كاری نواندن، وه‌ك ئه‌كته‌ریش كار ده‌كه‌م.
سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌ندان ئه‌كته‌ری سه‌ركه‌وتوو و به ئه‌زموون، به‌ڵام هۆكار چییه درامای كوردی له ئاستی نه‌بوونه؟
ئه‌گه‌ر بودجه‌یه‌كی باش له بری به‌رهه‌مه بیانییه‌كان له به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كاندا خه‌رج بكرێت، به‌رهه‌می خۆمان باشتر و جوانتر ده‌بێت، چونكه كورد له مێژه تووشی چه‌ندان كاره‌سات و سته‌م بووه، ده‌كرێ سوودی لێ وه‌ربگیرێت و بكرێن به سیناریۆ، ئه‌وكاته هیچ پێویستیمان به دراما بیانییه‌كان نابێت.
ئایا فیلم و دراما دۆبلاجكراوه‌كان كاریگه‌رییان هه‌بووه له‌سه‌ر به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كانمان؟
بێگومان كاریگه‌ری خراپیان هه‌بووه، ته‌نانه‌ت كاریگه‌ریی خراپیان هه‌بووه بۆ سه‌ر شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه و وایانكردووه گه‌نجمان لاسایی ئه‌م فیلم و دراما بیانییانه بكه‌نه‌وه، واته خۆیان ده‌كه‌ن به‌و كاره‌كته‌رانه و واده‌زانن ژیان ژیانی ناو دراماكانه. هاوكات ئه‌م دراما بیانییانه له ڕووی سیاسی و ئابووریشه‌وه زیانیان بۆ ئێمه هه‌بووه.
وشه/ دیمانه‌ی محه‌مه‌د جه‌مال