ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ی كانوونی یه‌كه‌م،
نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی و نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، نرخه‌كانیش به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌یه.
1. نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكا به 60 دۆلار و 12 سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه.
2. نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 65 دۆلار و 45 سه‌نت مامەڵەی پێوەکراوه.
شایه‌نى باسه بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرهەمهێن و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ئەمه‌ریکاوە.
به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیووه
هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نه‌رخى نه‌وت كۆبوونەوەی ئۆپێك بوو لە ڕۆژی چوارشەمی هەفتەی ڕابردوو، دەرەنجامی كۆبوونەوەكە ئەوەبوو وڵاتانی ئەندامی ئۆپێك بە هاوكاری رووسیا 500 هەزار بەرمیلی تر لە بەرهەمهێنانی نەوت كەم بكەنەوە. پێشتریش ئەوان بڕیاری كەمكردنەوەی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیلیان دابوو و بەوپێیە بەرهەمهێنانی نەوت لە سێ مانگی یەكەمی ساڵای 2020 ملیۆنێك و 700 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا كەم دەكرێتەوە.
بڕیارە لە سەرەتای مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو دووبارە وڵاتانی ئۆپێك و رووسیا كۆ ببنەوە بۆ ئەوەی دیسان لەسەر درێژكردنەوەی بڕیارەكەیان یان كۆتایی پێهێنانی بڕیار بدەن.