دابەشکردنی مووچە به‌رده‌وام ده‌بێت

:: PM:12:31:13/12/2019 ‌
هه‌فته‌ى داهاتوو وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ئه‌و خشته‌ى "وشه‌" بڵاوى ده‌كاته‌وه‌ مووچه‌ى دابه‌ش ده‌كات.

به‌غدا 453 ملیار دیناره‌كه‌ى مووچه‌ ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات
بڕیاره‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژی یه‌كشه‌م 15ى كانوونى یه‌كه‌م، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و وارسی شه‌هید و ئه‌نفال و زیندانیانی سیاسی دابه‌ش بكات.

دابەشکردنی مووچەی مانگی ئه‌یلوولی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەبێتە دەیەم مووچەی فەرمانبەران لە دوای لابردنی پاشەکەوتی مووچەوە، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئێسته‌ مانگانه‌ حكوومه‌تی‌ عێراق بڕێك پاره‌ بۆ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه‌ ده‌كات و له‌گه‌ڵ داهاتی‌ ناوخۆ وه‌ك مووچه‌ دابه‌ش ده‌كرێ‌، به‌ڵام تا ئێسته‌ كێشه‌ی‌ دواكه‌وتنی‌ مووچه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌.

ڕۆژى 16 و 17ى هه‌موو مانگێك به‌غدا 453 ملیار دیناره‌كه‌ى مووچه‌ ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات.


وشە - محەمەد میران