ئه‌وین ڕه‌حمان له مهابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌هۆی كاری ڕاگه‌یاندنه‌وه ده‌ركه‌وت، له پاڵ ئه‌مه‌دا كاری نواندن ده‌كات و له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا ده‌ڵێ، ده‌مه‌وێ له فیلم و درامادا به باشترین شێوه ڕۆڵ ببینم.
چۆن بوو سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنت به كاری ڕاگه‌یاندن بوو؟
له منداڵییه‌وه ڕاگه‌یاندن بۆ من خه‌ونێك بوو، به‌ڵام تا ئه‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵ دایك و باوكم و خوشكه‌كه‌م هاتمه باشووری كوردستان، ئینجا ئه‌م خه‌ونه‌م به‌دی هات و ده‌رفه‌تم بۆ ڕه‌خسا بتوانم كاری ڕاگه‌یاندن بكه‌م، ئه‌گه‌رچی من له ئێران ئه‌ندازیاری به‌شی بیناسازیم ته‌واو كردووه، به‌ڵام هیچ كات حه‌زم له‌و به‌شه نه‌بووه.
سه‌ره‌تا له كام كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندن ده‌ركه‌وتیت؟
بۆ یه‌كه‌م جار له كه‌ناڵی "ئایستار فۆلكلۆر" وه‌ك پێشكه‌شكار ده‌ركه‌وتم، دواتر چووم بۆ كه‌ناڵی ڕه‌نگ و ئێسته‌یش به هه‌مانشێوه پێشكه‌شكارم.
وه‌ك خاتوونه پێشكه‌شكارێك هیچ كات ڕووبه‌ڕووی كاری نه‌شیاو بوویته‌وه؟
سه‌ره‌تا كه ده‌ستم به كاری ڕاگه‌یاندن كرد، هه‌ندێك هه‌ڵوێست و ڕه‌فتاری ناخۆشم تووش بوو كه زۆرجار بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه كۆڵ بده‌م، به‌ڵام دایكم و باوكم هه‌میشه له پشتمه‌وه بوون و ڕێیان نه‌ده‌دا بكه‌وم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵك هه‌م له باشوور و هه‌م له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕێزی زۆرم لێ ده‌گرن، به‌تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵات، چونكه من به‌ر له‌وه‌ی بێمه باشوور، له‌وێ ناسراو بووم و ئێسته‌یش كه ده‌چمه‌وه ناو خه‌ڵك به جوانترین و ڕێز و حورمه‌ته‌وه پێشوازیم لێ ده‌كه‌ن.
گه‌وره‌ترین خه‌ونی من ئه‌وه‌یه ڕۆژێك بتوانم له به‌شی هه‌واڵ وه‌ربگیرێم و هه‌واڵ بخوێنمه‌وه
خه‌ونی گه‌وره‌ت له‌م بواره‌دا چییه؟
گه‌وره‌ترین خه‌ونی من ئه‌وه‌یه ڕۆژێك بتوانم له به‌شی هه‌واڵ وه‌ربگیرێم و هه‌واڵ بخوێنمه‌وه، پێشتریش زۆر هه‌وڵم بۆ ئه‌وه دا و به‌شداری چه‌ند خولێكیشم كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی زاراوهكهمهوه نه‌متوانی پێی بگه‌م.
وه‌ك ئه‌كته‌ر له چ بوارێك ئه‌زموونت هه‌یه؟
له بواری پێشكه‌شكاری و نواندن له دنیای هونه‌ردا ده‌ركه‌وتووم، به‌مدواییه به‌شداریی درامایهكم كرد به ناوی "زارا" كه تێیدا هه‌ر به‌ناوی "زارا" ڕۆڵی سه‌ره‌كیم بینی، ئه‌م درامایه له ده‌رهێنانی په‌یام حوسێنی بوو و له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رهه‌مه‌كه‌مان تۆمار كرد.
درامای "زارا" له چییه‌وه هاتووه؟
زارا ڕۆمانێكی محه‌مه‌د قازییه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 57 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ئێمه ئه‌م ناونیشانه‌مان كرد به دراما، دراماكه له 30 ئه‌ڵقه پێك دێت و ئێسته له قۆناغی مۆنتاجدایه، له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌بێته میوانی ماڵه‌كان.
دراماكه گوزارشته بۆ عاشقانهیهكی نافرجام، واته خۆشه‌ویستییه‌ك كه پێك ناگه‌ن و له كۆتادا ده‌بێت به مه‌رگ.
بۆ داهاتوو ئه‌گه‌ر بۆت بڕه‌خسێ به‌شداری فیلم و دراما ده‌كه‌یت؟
بێگومان به‌شداری ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر پێشنیاری باش له‌باره‌ی ئه‌و ڕۆڵانه‌ی پێم ده‌درێ هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆم بگونجێنم، پێویسته ئه‌و ڕۆڵه له‌گه‌ڵ ستایل و كه‌سایه‌تی من بگونجێت، ئینجا به‌شداری ده‌كه‌م.
ناتوانم وه‌ك كچێكی ڕچكه‌شكێن ڕۆڵ ببینم و سنووره‌كانی تێدا بشكێنم
ده‌توانی له فیلم و درامادا ڕچكه‌شكێن بیت؟
وه‌ك كچێك به هه‌موو توانای خۆم هه‌وڵ ده‌ده‌م له دراما یان فیلمێكی سینه‌ماییدا به باشترین شێوه ڕۆڵ ببینم، به‌ڵام ناتوانم وه‌ك كچێكی ڕچكه‌شكێن ڕۆڵ ببینم و سنووره‌كانی تێدا بشكێنم، هه‌میشه پابه‌ندم به كولتوور و فه‌رهه‌نگی كوردییه‌وه.
بۆ تۆ له نێوان راگه‌یاندن و نواندندا كامیان خۆشه‌ویستتره؟
هه‌ردوو بواره‌كه كاری خۆمن و حه‌زیان لێ ده‌كه‌م، به‌ڵام كاری نواندنم زیاتر خۆش ده‌وێت، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا وه‌ك پێشكه‌شكار هاتمه ناو دنیای هونه‌ره‌وه، به‌ڵام كاری نواندن بۆ من زۆر سه‌رنجڕاكێشتر بوو.
وشه/ محه‌مه‌د جه‌مال