به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك، زانایانی بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌رزش و ڕاهێنان ده‌كه‌ن، پێویسته به‌رده‌وام په‌تاته بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجامه‌یان ده‌ست بكه‌وێت كه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، زانایان له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه، خواردنی په‌تاته ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێن له هه‌موو كه‌سێكدا و به‌تایبه‌تی سوودی بۆ ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه به‌رده‌وام ڕاهێنانی وه‌رزشی و له‌شجوانی ده‌كه‌ن.
پەتاتە بە باشترین سەرچاوەی بەدەستهێنانی کاربۆهیدرات ناسراوە
په‌تاته به سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆراكیی ده‌وڵه‌مه‌ند به كاربۆهیدرات ناسراوه، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنێكی سروشتیی به‌ناوبانگه بۆ به‌ده‌ستهێنانی وزه، زۆر له سه‌رچاوه ده‌ستكرده باوه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی كاربۆهیدرات كاریگه‌ر و به‌هێزتره.
به‌پێی چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیش كه بۆ زیاتر سه‌لماندنی توێژینه‌وه‌كه زانایان تاقییان كردووه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و یاریزانی پایسكلسوارییانهی كاربۆهیدراتی جه‌سته‌یان له‌ڕێی خواردنی په‌تاته به‌هێز كردووه، زۆر چالاك و به‌هێز و به‌توانا ترن له‌و یاریزانانه‌ی په‌تاته‌یان نه‌خواردووه یان كه‌میان خواردووه.
په‌تاته سه‌وزه‌یه‌كی به‌سوود و باوه، له‌ناو زۆربه‌ی وڵاتاندا به ژه‌مێكی سه‌ره‌كی یان بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی ژه‌مه‌كان داده‌نرێت، به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندیی به مادده‌ی كاربۆهیدراته‌وه، چه‌ندان سوودی گرنگ به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت، به سوورهكراویی، كوڵاو و برژاوی ده‌خورێت.