رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت به پشتبه‌ستن به‌سه‌رچاوه‌یه‌كى عێراقى ئاشكراى كردووه، رۆژى دووشه‌مى داهاتوو سه‌رۆك كۆمارى عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانى كه پێشتر وه‌زیرى پیشه‌سازى بووه راده‌سپێرێ بۆ ئه‌وه‌ى ببێت به‌سه‌رۆك وه‌زیران.
رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا كه ئه‌مڕۆ شه‌موو 14ى كانوونى یه‌كه‌م بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات رۆژى دووشه‌مى داهاتوو به‌رهه‌م ساڵحى سه‌رۆك كۆمارى عێراق سوودانى راده‌سپێرێت.
محه‌مه‌د شیاع سوودانى پێشتر ئه‌ندامى حزبى ده‌عوه بووه
سه‌رچاوه‌یه‌ك كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه به رۆژنامه‌گه‌ى گوتووه، له دوو رۆژى رابردوو گفتوگۆ له‌سه‌ر دوو كه‌س بوو، یه‌كه‌میان كازمى و ئه‌ویتریان سوودانى بوو.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێ، "سه‌رۆك كۆمار رۆژى دووشه‌مى داهاتوو كه ده‌كاته رۆژێك به‌ر له‌وه‌ى ماوه ده‌ستوورییه‌كه كۆتایى بێت، بڕیارێكى كۆمارى ده‌رده‌كات و به فه‌رمى سوودانى راده‌سپێرێت".
روونی ده‌كاته‌وه كه هیچ لایه‌نێكى سیاسى له نێوان پێكهاته‌كانى كورد و سوننه و شیعه له دژى سوودانى نین.
محه‌مه‌د شه‌یاع سوودانى له ساڵى 1970 له به‌غدا له دایك بووه و پێشتر له حزبى ده‌عوه‌ى شیعه بووه، به‌كالۆریۆسى له كشتوكاڵ هه‌یه و بڕوانامه‌ى ماسته‌ریشى له كارگێڕیدا هه‌یه. له دواى رووخانى رژێمى به‌عس چه‌ندان پۆستى وه‌رگرتووه له‌وانه ماوه‌یه‌ك پارێزگارى میسان بووه، دواتریش چه‌ند وه‌زاره‌تێكی به‌ڕێوه بردووه كه هه‌ندێكیان به وه‌كاله‌ت بووه، وه‌زاره‌ته‌كانیش ئه‌مانه‌ن، كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، پیشه‌سازى، بازرگانى، مافى مرۆڤ.
ئێسته‌یش ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراقه.