سات له دواى سات ده‌نگۆى كاندیدكردنى محه‌مه‌د شیاع سوودانى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایى له‌لاى خۆپێشانده‌ران دروست ده‌كات و چونكه هه‌ڵبژاردنى سوودانى به دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ى حزبى ده‌عوه ده‌زانن بۆ ده‌سه‌ڵاتى عێراق.
چه‌ند رۆژێكه ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌یه، محه‌مه‌د شیاع سوودانى له شوێنى عادل عه‌بدولمه‌هدى بكرێته سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق. ئاماژه‌كانیش سات له دواى سات زیاتر ده‌بن، ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌ى
"شه‌رق ئه‌وسه‌ت"ى له‌نده‌نى ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا واده‌ى راسپاردنى سوودانى بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ئاشكرا كردووه.
مه‌ترسى دانانى محه‌مه‌د سوودانى زیاتر به‌هۆى حزبى ده‌عوه‌یه
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، رۆژى دووشه‌مى داهاتوو به‌رهه‌م ساڵحى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران كاندید ده‌كات و بۆ ئه‌مه‌یش بڕیارێكى فه‌رمى بڵاو ده‌كاته‌وه. له راپۆرته‌كه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت سه‌رچاوه‌یه‌ك كه به سیاسى و ئاگادار وه‌سف كراوه و ناوى ئاشكرا نه‌كراوه، دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، لایه‌نه شیعه‌كانى عێراق و ته‌واوى لایه‌نه‌كانى پێكهاته‌ى كورد و سوننه ناڕه‌زایى و ڤیتۆیان له‌سه‌ر محه‌مه‌د شیاع سوودانى نییه.
ئه‌و پیاوه كه پێشتر ئه‌ندامى حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى "شیعه" بووه، هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م ده‌نگۆیانه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشكه‌ش به حزبى ده‌عوه كردووه و به‌مه‌یش له هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسایش كشاوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن نوورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشترى عێراق سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت.
دواى به‌عس حزبى ده‌عوه زۆرترین ماوه ده‌سه‌ڵاتى عێراقى به‌ده‌سته‌وه بووه
چاودێرانى سیاسى ئه‌و كاره‌ى محه‌مه‌د شه‌یاع سوودانى وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌زانن بۆ كاندیدكردنى له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه. محه‌مه‌د شه‌یاع سوودانى له په‌یامێكى تویته‌ر نووسیویه‌تى "ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆم له حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى/رێكخستنى عێراق و فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا راده‌گه‌یه‌نم و من كاندیدى هیچ حزبێك نیم".
چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن ئه‌م هه‌نگاوه‌ى محه‌مه‌د شیاع سوودانى بۆ ئه‌وه‌یه تا له شه‌قامى عێراقى قبووڵ بكرێت، چونكه خۆى وه‌ك سه‌ربه‌خۆ ده‌رده‌خات. كه‌چى به‌گوێره‌ى ئه‌و راپۆرتانه‌ى له به‌غدا بڵاو ده‌كرێنه‌وه، خۆپێشانده‌ران له دوێنێوه هه‌ستیان به‌وه كردووه و دروشمیان دژ به سوودانى به‌رز كردووه‌ته‌وه، یه‌كێك له دروشمه‌كان كه وێنه‌یه‌كى له ماڵپه‌ڕى
حووڕهى ئه‌مه‌ریكى بڵاو كراوه‌ته‌وه خۆپێشانده‌ران ده‌ڵێن "مستقل لا مستقیل" واته كه‌سى "سه‌ربه‌خۆ نه‌ك ده‌ست له‌كاركێشاوه".
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت كۆمه‌ڵێك لایه‌نى سیاسى و كه‌سایه‌تى دژایه‌تى خۆیان له دژى كاندیدكردنى سوودانى ده‌ربڕیوه، یه‌كێك له‌وانه ساڵح محه‌مه‌د عێراقییه‌كه كه له میدیاكانى عێراق به‌كه‌سێكى نزیك له موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در وه‌سف ده‌كرێت، عێراقى ده‌ڵێ "محه‌مه‌د شیاع سوودانى تۆ ده‌ست له‌كار بكێشیته‌وه یان نا، تۆ له ده‌ره‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى، دواى تێپه‌ڕبوونى چه‌ندان ساڵ ئه‌مڕۆ له حزبى دزان و فراكسیۆنى گه‌نده‌ڵى ده‌ست له‌كار ده‌كێشیته‌وه، فرت و فێڵتان به‌سه‌ر ئێمه تێپه‌ڕ نابێت".
ماڵپه‌ڕى حوڕه ئاماژه‌ى بۆ چه‌ند هاشتاگێك كردووه كه له دژى سوودانى دانراوه، له‌وانه نووسراوه بڕووخێنێ سوودانى، خۆپێشانده‌رێك به توانجه‌وه نووسیویه‌تى "بوونى سوودانى له عێراق راست نییه، چونكه سوودانى وڵاته‌كه‌ى سوودانه".
فایق شێخ عه‌لى كه كه‌سایه‌تییه‌كى سیاسیى عێراقییه ده‌ڵێ، "هه‌رگیز كێشه نییه، هاوسه‌رگیریى كاسوولیكى له نێوان به‌ڕێزان عامرى و مالیكى ده‌كرێت، به‌رهه‌مه‌كه‌ى ئه‌وه ده‌بێت سوودانى كاندید ده‌بێت بۆ سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران، جارێكى تریش حزبى ده‌عوه له نوێوه حوكمڕانى عێراق ده‌كات".
فایق شێخ عه‌لى : دانانى سوودانى واته گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌عوه بۆ ده‌سه‌ڵات
زۆر له‌وانه‌ى قسه له‌سه‌ر سوودانى ده‌كه‌ن و دژایه‌تى كاندیدبوونى ده‌كه‌ن، دوو هۆكار ده‌دۆزنه‌وه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه سوودانى كه‌سێكى سه‌ربه‌خۆ نییه، به‌ڵكو به بنهماڵهیشهوه پێوه‌ندییان به حزبى ده‌عوه هه‌بووه. ئه‌و له ساڵى 1970 له به‌غدا له دایك بووه و به‌هۆى ئه‌وه‌ى باوكى ئه‌ندامى حزبى ده‌عوه له لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه له سێداره دراوه. جگه له‌مه‌یش له‌دواى رووخانى رژێمى به‌عس محه‌مه‌د شیاع سوودانى چه‌ندان پۆستى گرنگى به وه‌كاله‌ت و بێ وه‌كاله‌ت له‌سه‌ر پشكى ئه‌و حزبه وه‌رگرتووه. له‌وانه ماوه‌یه‌كى زۆر پارێزگارى میسان بووه و دواتریش له حكوومه‌ته‌كانى عێراق وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى و مافى مرۆڤ و كشتوكاڵ بووه. واته جگه له‌وه‌ى كه‌سێكى حزبى بووه، هه‌ر سه‌ر به‌و چینه سیاسییه‌یه كه خۆپێشانده‌رانى داواى رووخانى ده‌كه‌ن.
هۆكارێكى تر‌ى ره‌تكردنه‌وه‌ى سوودانى ئه‌وه‌یه، ئه‌و تا دوێنێ هه‌ینى ئه‌ندامى حزبى ده‌عوه بووه، حزبى ده‌عوه‌یش له دواى رووخانى رژێمى به‌عس، ئه‌زموونێكى خراپى به حوكمڕانى عێراق داوه، له‌وانه یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیران ئیبراهیم جه‌عفه‌رى بوو، دواتر نوورى مالیكى بوو، له دواى ئه‌میش حه‌یده‌ر عه‌بادى بوو، واته جگه له‌و ساڵه‌ى كه عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بووه، ته‌واوى ماوه‌كه‌ى تر به‌ده‌ست حزبى ده‌عوه بووه، بۆیه راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ شكستى ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانى عێراق ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى ئه‌م حزبه، بۆیه چاودێرانى سیاسى و خۆپێشانده‌ران ده‌ڵێن مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌یه جارێكى تر ئه‌م حزبه ده‌سه‌ڵات بگرێته‌وه ده‌ست.